%0 Journal Article %T ئەدگارەکانى تەکنیکى هونەرى لە شیعرە کوردییەکانى جەلال مەلەکشادا %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A دشتی, عثمان %A طاهر بزنجی, علی %A محمد محمود, شنو %D 2019 %\ 02/20/2019 %V 4 %N 2 %P 131-146 %! ئەدگارەکانى تەکنیکى هونەرى لە شیعرە کوردییەکانى جەلال مەلەکشادا %K تەکنیکی هونه‌ری %K فۆرم و ناوەرۆکى شیعرى %K جەلال مەلەکشا %R %X   تەکنیکى شیعرى لە بنەڕەتدا خۆى لە کۆمەڵێک ڕێ‌وشوێنى هونەرى دەنوێنێت کەوا تان‌وپۆى دەقى شیعرى پێک دەهێنێت و شێوەى کۆتایى و یەکانگیرى پێ‌دەبەخشێت. ئەم هونەر و ‌ڕێ‌وشوێنە ئەدەبییانە بە گوێرەى ڕێباز و قوتابخانە ئەدەبییەکان، لەگەڵ ڕەوتى زەمانە، تا هاتووە ئاڵ‌وگۆڕى بەسەردا هاتووە تا ئەوەى لە شیعرى هاوچەرخ و نوێ‌خوازیدا فۆرم و مۆرکى کۆتاییان وەرگرتووە. ئەم باسە لە دووتوێى دوو تەوەرە و چەند بڕگە و بابەتدا دەپەرژێتە سەر ئەم هونەرانە لە شیعرى کوردیدا بە شێوەیەکى گشتى و لە کۆمەڵى شیعرە کوردییەکانى جەلال مەلەکشادا بە شێوەیەکى تایبەتى. پوختە و تایتڵى هونەرەکانى تەکنیکى شیعرى کە لە شیعرە کوردییەکانى مەلەکشادا ڕووناکییان خراوەتە سەر بریتیین لەمانەى خوارەوە: چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەفسانە و تەوزیف‌کردنى لە شیعردا؛ سوودوەرگرتن لە شێوازى چیرۆک و گێڕانەوە لە شیعردا؛ بەکارهێنانى هونەره‌کانى دەمامک و دیالۆگ؛ سوودوەرگرتن لە ڕەمز و هێما جیاوازەکان؛ بەکاربردنى داستان و کەسایەتى قارەمانە میللیى و مێژووییەکان؛ بایەخدان بە وێنەى شیعرى و زمان. ئەمانە هەمووى بابەت‌گەلێکن کە لە ڕێگەى نموونەى شیعرییەوە خراونەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.   %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61199_ed3a5ccd0a9f7264bbdb374709e7f711.pdf