%0 Journal Article %T ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی چه‌ق‌به‌ستوو: خوێندنه‌وه‌یه‌کی هێرمینیۆتیکی بۆ‌ شیعری مه‌حوی %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A شاره‌زووری, یادگار له‌تیف جه‌مشیر %D 2019 %\ 08/23/2019 %V 5 %N 1 %P 135-158 %! ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی چه‌ق‌به‌ستوو: خوێندنه‌وه‌یه‌کی هێرمینیۆتیکی بۆ‌ شیعری مه‌حوی %K عه‌قڵی چەق‌بەستوو %K ڕه‌خنه %K هێرمینیۆتیکای ئه‌ده‌بی %K مه‌حوی %R %X قووڵی و ئاست‌فره‌یی و ڕوانگه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌ و بوارهێشتنه‌وه‌ بۆ خوێنه‌ر له تایبه‌تمه‌ندییه‌ هه‌ره‌ دیاره‌کانی شیعری مه‌حوین، که‌ له‌ ڕێیانه‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ دنیابینی خۆی نمایش بکات و به‌گژلادانی فیکر و عه‌قڵی چەق‌بەستووی باودا بچێته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ژێرخانه‌ عیرفانییه‌که‌ی، به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تین و جوان‌بینی و ڕۆح‌باڵایی عیرفانی وه‌گه‌ڕ خستووه‌ بۆ سودگه‌یاندن به‌ واقیعی ژیاو له‌ ئاسته‌ جیاوا‌زه‌کانیدا‌. ئەم توێژینه‌وه‌‌ له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێک‌دێت:‌ به‌شی یه‌که‌م ته‌رخان کراوه‌ بۆ چه‌مکه‌ دامه‌زرێنه‌ره‌کانی وه‌ک «چه‌مکی عه‌قڵی چەق‌بەستوو» و «چه‌مکی هێرمینیۆتیکای ئه‌ده‌بی». به‌شی دووه‌میش کە ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی باوی چەق‌بەستووە،‌ له‌ دوو ته‌وه‌ر پێک‌هاتووه:‌ یه‌که‌میان ده‌رکه‌وته‌کانی عه‌قڵی چەق‌بەستووە، دووه‌میانیش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عه‌قڵی چەق‌بەستووە. هه‌رچی به‌شی سێیه‌میشه‌ «ئاسۆی چاوه‌ڕوانی و ڕوانگه‌ی گه‌ڕۆک» له‌ دوو ته‌وه‌ر پێک‌هاتووه‌‌؛ ئه‌وانیش «لادانی ده‌قی» و «دووریی ئێستاتیکایی»ن. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61227_4a75eedb35130b6de6048c8634435a23.pdf