%0 Journal Article %T نووسینی پێوەریانەی فۆنێمە بڕگەییەکان %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A مەحوی, محەمەد %D 2019 %\ 08/23/2019 %V 5 %N 1 %P 159-175 %! نووسینی پێوەریانەی فۆنێمە بڕگەییەکان %K فۆنێم %K مۆڕفێم %K فره‌‌چه‌شنی %K نووسینی پێوەری %R %X نووسینی پێوەرییانەی فۆنێمە بڕگەییەکانکورتەتوخمەکانی زاری کرمانجیی ناوەڕاستە تێئاخنراو و لکاوە کە بە شێوەیەکی سەرەکیی مۆڕفێمە ناسەربەخۆ و مۆڕفێمە لە وشە‌ـ‌چووەکانن، ئەوجا ئەوانەی وشە فرە‌ـ‌چەشنەکان لە دروستە جۆراوجۆرەکاندا. ئەمە و تێکەڵ‌بوونی پێکهاتەکانی ڕێزمانەکەی هەبوونی ڕستەی بە وشە و فرێزی تەواوە و کرداری ئاڵۆز و پێکهاتووی ئاڵۆزی تری لە جۆری جیاواز مسۆگەر کردووە. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو دوو پێکهاتەیەی مۆڕفۆلۆژیی و سینتاکسی تێکەڵ بە یەکتر بوون، بنەما و ڕێساکان هێشتا هەر جیاوازیی لە دروستە، توخم و پێکهاتووەکانیاندا دەکەن. لەم جیاکارییە دایە کە ڕێسای دابەشبوونی تەواوکەرانە و ڕێسای هەمبەریی (بەرامبەر بەیەک ‌وەستانەوە) تەحەکوم بە دەربڕینی فۆنێمەکان (بڕگەییەکانی سەرەوە و نابڕگەییە دەنگدار و کپەکان)ەوە دەکات. نووسینی ستاندارد فۆنێمییە، بەڵام دەرکردەی پێواژۆ فۆنۆلۆژییەکان و دیاردە فرە‌ـ‌چەشنەکانیش بۆ نووسین وەردەگیردرێن. لەبەر ئەم ڕاستیانە و هۆکاری تریشە، کە ئۆرسۆگرافیی ستانداری کوردی وێنەدانەوەی ڕێزمانەکەیەتی. واتا، ئەو کەسەی دەیەوێت بە ستانداردی کوردی بنووسێت، پێویستە لە مۆدێلی زمانەکەی بگات و شارەزای ڕێزمانەکەی بێت.وشه سه‌ره‌کییه‌کان: فۆنێم، مۆڕفێم، فره‌‌چه‌شنی، نووسینی پێوەری %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61242_dd4727fadd65311f932a08efd35e38f0.pdf