%0 Journal Article %T لێکدانەوەی ئاستی زمانیی شیعری وەفایی %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A قهرمانی, جعفر %D 2020 %\ 02/20/2020 %V 5 %N 2 %P 223-259 %! لێکدانەوەی ئاستی زمانیی شیعری وەفایی %K شێواز %K شێوازناسی %K شیعری کوردی %K ئاستی زمانی %K ئاستی دەنگ %R 10.34785/J013.2020.869 %X لە نێوان ئەو تایبەتمەندییانەی لە دەقێکدا بەرچاون، تەنیا ئەوانە بایەخی شێوازناسی‌یان هەیە کە لە ئافراندنی شێوازدا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە. ئەو تایبەتمەندییانە دەبێ لە ئاستی هزر، زمان و ئەدەبدا چەندپاتە بن و بەو تایبەتمەندییانە شێوازساز دەگوترێت. شێواز، بەرهەمی ڕوانینی تایبەتی هونەرمەندە کە لە شێوەیەکی تایبەت لە دەربڕین خۆیا دەبێت و لە ئەنجامدا لە زمانێکی تایبەت دەردەکەوێت. بۆ دیاری‌کردنی شێوازی شیعری کلاسیکی کوردی، سەرەتا دەبێ شێوازی شیعری شاعیرانی ناسراوی هەر قۆناغێکی ئەدەبی بە شێوەی سەربەخۆ شرۆڤە بکرێت، پاشان تایبەتمەندییە زمانی، ئەدەبی و هزرییەکانی هەرکام لەوانە تاوتوێ بکرێن. ئەو توێژینەوەیە لە ئاستی زماندا و بەتایبەت لە ئاستی دەنگ و وشەدا شیعری وەفایی دەخاتە بەر پشکنین تا بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی زمانی شیعری وەفایی دەرکەوێت. لە ئاستی دەنگدا لە کەرەستەکانی مۆسیقای دەق وەک مۆسیقای دەرەوە کە بە شی‌کردنەوەی کێش، سەروا و پاش‌سەروا دەردەکەوێت، دەکۆڵێتەوە. مۆسیقای ناوەوە بە ڕازەکانی جوانکاریی بێژەیی وەک سەروادار، هاوشێوە و دووپات لە دەقدا بەدی‌دێت. لەم توێژینەوەیەدا لە ئاستی وشە، وشە بیانییەکان و وشە کلیلییەکان وەک تایبەتمەندییەکی شێوازی تاکەکەس شی‌ دەکرێنەوە. ئەو توێژینەوەیە لە سەر بنەمای شێوازی تاکەکەس ئەنجام دراوە. بابەتی سەرەکیی شێوازی تاکەکەس دیاری‌کردنی ناسنامە و چەند شەقڵێکی کەسییە، نەک پەسن، یان لۆمەکردن و دەرخستنی سەرکەوتن، یان سەرنەکەوتنی شاعیر لە دونیای ئەدەبیدا. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61423_243cca7356a79781e3fa68540e3e2bfe.pdf