%0 Journal Article %T غەزەلە وەرگێڕدراوەکانی حافز لە تەرازووی شیعرییەتدا %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A سعید, ناز %A علی, صدیق %D 2020 %\ 08/22/2020 %V 6 %N 1 %P 75-98 %! غەزەلە وەرگێڕدراوەکانی حافز لە تەرازووی شیعرییەتدا %K حافزی شیرازی %K وە‌رگێڕان %K شیعرییە‌ت %K لادانی شیعری %K کۆلیل %R 10.34785/J013.2020.634 %X حافزی شیرازى بە یەکێک لە گەورەترین و بەرزترین مامۆستایانی غەزەل لە ئەدەبی فارسیدا دادەنرێت. شیعرى ئەو هەمیشە لە سەر دڵانە و هەرکەس بەگوێرەى ویست و خواستى خۆى بە نێو دنیاى جوانیى ئەم شاعیرە ناسک‌خەیاڵەدا گوزەر دەکات. ڕەنگە دنیاى پڕکێشمەکێش و دۆخ و هەل­ومەرجێکى تایبەت لە ئاڵ­وگۆڕى دەسەڵاتى سیاسیی ئەودەم کە حافز تێیدا ژیاوە، هەستى ناسک و جوانى‌ناسیی شاعیر ئاوێتەى یەک بووبن و ئەم گەوهەرانەى بۆ ئێمە جێ­هێشتبێت. جیا لەوەى کە دێتە سەر باسى دنیا و دواڕۆژ، دەوترێت حافز قسەى عارفانەى ئاسمانیی هەیە و هەم غەزەلى عاشقانەى دونیایی. ئەم شاعیرە کاریگەریی زۆرى هەبووە لەسەر شاعیرانى تەواوى دونیا. بەو پێیەى بەرهەمەکەى وەک شاکارێکى ئەدەبى جیهانى لێى دەڕوانرێ و شاعیرانى کوردیش بەدەر نین لەم کاریگەربوونە. ئه‌م توێژینه‌وەیە‌‌ هە‌وڵی­داوه‌ دەقى غەزەلە وەرگێڕدراوەکانى حافز، کە لە لایەن شاعیرى خامەڕەنگینى کوردەوە، وەرگێڕدراوە و لە دووتوێى دیوانی تاڤگەى ئەوین‌-ی عومەرى ساڵحى ساحێب (کۆلیل) بڵاوکراونەتەوە، به‌ ته‌رازووی شیعرییە‌ت (پۆیە‌تیکا)وه‌ بخاته‌ بە‌ر نە‌شتە‌ری لێکۆڵینەوە‌. ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەمان وەسفی-شیکارانەیە کە له‌ دە‌ستپێکدا باس لە وەرگێڕان و بنەما و ڕێگاکانی وەرگێڕان و پاشان دروستی و نادروستی وەرگێڕانی شیعر کراوه‌. پاشان چەند غەزەلێک بە نموونە لەو وەرگێڕانە وەرگیراوه‌ و له‌ ڕووی کێش، سەروا، زمان، ڕەوانبێژی، لادانی شیعری و هەموو ئەو تەکنیکانەی کە شیعرییەت و پۆیەتیکای شیعرییان پێ بەهێزدەبێت، هەڵسەنگێنراون. لە کۆتاییدا ئەنجامی توێژینەوەکە بە چەند خاڵێک دەستنیشان­کراوه‌. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61552_d252c2906d0f6ee2d243ea950fd39c64.pdf