%0 Journal Article %T کاریگەریی ئایدیۆلۆجی لەسەر بەسووژەبوونی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا: خوێندنەوەی ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A ابراهیمی, مظهر %D 2021 %\ 02/19/2021 %V 6 %N 2 %P 87-108 %! کاریگەریی ئایدیۆلۆجی لەسەر بەسووژەبوونی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا: خوێندنەوەی ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی %K زمانی کوردی %K ئایدیۆلۆجی %K دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکی دەوڵەت %K سوژە %K پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی %R 10.34785/J013.2020.283 %X وتاری بەردەست، پەرژاوەتە سەر پرسی زمان لە نێو کوردەکان لە تورکیا و باندۆری ئایدیۆلۆجی لەسەر پێڤاژۆی بەسووژەبوونی تاکی کورد لە هەمبەر زمانی دایکدا. بەم پێیە، ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی نووسینی شەنەر ئۆزمەن، بەگوێرەی کۆمەڵێ چەمک وەک «ئایدیۆلۆجی»، «دەزگای سەرکوت و دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانی دەوڵەت» و «سووژە و پێڤاژۆی بەسووژەبوون» لە تیۆریی ڕەخنەیی لویی ئاڵتوسێر، خوێندراوەتەوە. لێکۆڵینەوەکە دەری‌دەخات دەسەڵاتی تورکیا هاوکات لەگەڵ سەرکوتی فیزیکی، لە ڕێگەی دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانەوە، پێڤاژۆی پاکتاوکاری و پەراوێزخستنی زمانی کوردیی پێش‌خستووە. چوار دەزگای چالاکی هاودەستی دەوڵەت لەم پەیوەندییەدا بریتین لە دەزگای ئایینی، خێزان، خوێندنگە و میدیا، کە توانیویانە لە چێ‌کردنی سووژەی ملکەچدا بە تەواوی سەربکەون. ئەم سووژانە، هاوکات لەگەڵ کردەی ئایدیۆلۆجیک، لە ڕێگەی بەکارهێنانی سەرکوتەوە، زۆرترین ئاستەنگیان بۆ سووژە سەربزێو و بەرەنگارەکان ناوەتەوە. پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانەکە، لە پێگەی سووژەیەکی زمانپارێزدا، ملکەچی ئایدیۆلۆجیی زاڵ نابێت؛ بۆیەش دەکەوێتە بەر هەڕەشە و لە کۆتاییدا بە دەستی سووژەیەکی فریودراوی دەزگای ئایینی دەکوژرێت. سووژە گوێڕایەڵەکان، لە ژێر کاریگەریی هەر دوو جۆر دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکدا هەڵسازراون؛ بەڵام دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکان باڵادەستترن و توانیویانە سووژەی دەستاژۆی زمانی بە سەرکەوتوویی بنیات‌بنێن؛ بە جۆرێ کە، سووژەکان بۆخۆیان، «ئازادانە» ڕەوشی داسەپاو بەرهەم دەهێننەوە. سەرکوتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، سەرکەوتنی ئایدیۆلۆجیی زاڵ، بەرخۆدانی بێ‌ئاکام، هیوابڕاوی و دۆڕان کەشی زاڵی ڕۆمانەکە پێک‌دەهێنن. سەرەڕای ئەمانەش، پەشیمانیی بکوژ لە کوشتنی سەرلەهەنگ (پاڵەوانی سەرەکی) و گەیشتن لە ڕاستیی ڕوانگەکانی ئەو لە کۆتایی دەقەکەدا، ئاماژەن بۆ بەردەوام‌بوونی ڕەوتی بەرەنگاری و بەرخوەدان. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61760_ba8d827740bb5848e009fba4fae65ae3.pdf