TY - JOUR ID - 48349 TI - شێوازناسیی وێژەی گۆرانی: تایبەتمەندییە سەرەکییەکان JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - سه‌جادی, به‌ختیار AD - مامۆستای بەشی زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیسی و توێژەری نیوەکات لە توێژینگەی کوردستان ناسی، زانستگای کوردستان Y1 - 2016 PY - 2016 VL - 2 IS - 1 SP - 125 EP - 148 KW - شێوازناسی KW - ڕێباز KW - کێش KW - سەروا KW - ئولگووە دەنگییەکان KW - دوانەی روخسار/ناوەرۆک KW - وێژەی گۆرانی DO - N2 - ئه‌م وتاره‌ ده‌یه‌وێ تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی شێعری گۆرانی له‌ رووی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه‌ بخاته‌ به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و پاشان هه‌وڵ ده‌دات مۆرکە به‌رچاوه‌کانی وێژەی گۆرانی لە رووی شێوازناسیی ئه‌ده‌بییەوە‌ دیاری بکات. ‌ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌‌ سه‌ره‌تا به‌م پرسه‌وه‌‌ ده‌ست پێ­ده‌کات که‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ کامه‌ن که‌ له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌خرێنه‌ به‌ر تیشکی شی­کردنه‌وه‌ و پاشان له‌م پرسیاره‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌ که‌ کۆی به‌رهه‌مه‌کانی وێژەی گۆرانی له‌ رووی زاراوەناسیی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ چ خانه‌یه‌که‌وه‌؛ به‌ واتایه‌کی تر، له‌ زاراوه‌کانی «قوتابخانه»، «رێباز»، «ئوسلوب»، یان «نه‌ر‌یتی ئه‌ده‌بی»، به‌کارهێنانی کام یه‌ک ده‌توانێ ‌له‌ رووی شێوازناسییه‌وه‌ پڕبه‌پێستی کۆی هاوچه‌شنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سامانە ئەدەبییە‌ بێ. پاشان، تایبه‌تمه‌ندییه‌ شێوازناسانه‌کانی وێژەی گۆرانی به‌ سه‌رنجدان به‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ شی ده‌کرێنه‌وه‌: کێش، زمانی شێعری و هه‌ڵبژاردنی وشه‌، قاڵبی ئه‌ده‌بی، سه‌روا، ئیماژ و ئولگووه‌ ده‌نگییه‌کان، دوانه‌ی روخسار/ ناوه‌رۆک، یه‌کێتی ئه‌نداموار، دوانه‌ی عه‌قڵ/ هه‌ست و به‌رده‌نگ. له‌ کۆتاییشدا، هه‌وڵ ده‌درێ جیاوازییه‌ شێوه‌یی و ناوه‌رۆکییه‌کانی وێژەی گۆرانی له‌گه‌ڵ وێژەی کلاسیکی کرمانجی ناوەڕاست بخرێته‌ به‌ر ده‌ست و له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌راوردکارییه‌کی شێوازناسانه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو نەریتە ئه‌ده‌بییه‌دا‌ ئاراسته‌ بکرێ. UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_48349.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_48349_f4c3d564e834bc5ac0833fa3555ff80f.pdf ER -