TY - JOUR ID - 54485 TI - لێکدانەوەی شێوازناسانەی قوتابخانەکانی روانگە و کفری: بە سەرنجدان بە شیعری شێرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - سجادی, بختیار AD - عضو هیئت علمی گروه زبان و ادبیات انگلیسی دانشگاه کردستان Y1 - 2017 PY - 2017 VL - 3 IS - 1 SP - 131 EP - 165 KW - شێوازناسی KW - شیعری کوردی KW - قوتابخانەی ڕوانگە KW - قوتابخانەی کفری KW - شێرکۆ بێکەس KW - لەتیف هەڵمەت DO - N2 - ئەم وتارە هەوڵ ئەدات لە هەنگاوی یەکەمدا ئاوڕ لە دوو قوتابخانەی شیعری هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی عێراقدا بداتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دوای ناساندنی قوتابخانەکانی ڕوانگە و کفری، دەست دەکات بە ئاراستەکردنی بابەتی ناوەندیی توێژینەوەکە کە بریتییە لە دیاری­کردنی مۆرک و تایبەتمەندییە شێوازناسانەکانی ئەو بەرهەمانە. ئەو دوو قوتابخانەیە دوو ڕەوتی گرنگی ئەدەبییان لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٩١دا پێکهێنا کە وەکوو قۆناغێکی گرنگی مێژووی ئەدەبی هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی عێراق لە قەڵەم دەدرێت. لە پێناو دەستەبەرکردنی چوارچێوەیەکی تیۆریک بۆ دەستنیشان­کردنی شێوازناسیی بەرهەمە شیعرییەکان، کەڵک لە ڕوانگەکانی شەمیسا و بە تایبەت کتێبی شێوازناسیی لێکۆڵەری ناوبراو وەرگیراوە کە بایەخ دەداتە سێ ئاستی جیای زمانی، ئەدەبی و هزری لە دیاری­کردنی مۆرکی شێوازناسانەی بەرهەمە ئەدەبییەکاندا. لەم توێژینەوەی بەردەستدا پەنجە خراوەتە سەر دامەزرێنەر و ناسراوترین ئەندامی هەرکام لە قوتابخانە شیعرییەکان کە بریتین لە شێرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت و پاشان بەرهەمەکانیان بە گوێرەی بنەواشە سەرەکییەکانی بۆچوونی ڕەخنەگرانەی ناوبراو لێکدراونەتەوە و جیاوازییەکانیان خراونەتە ڕوو. UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_54485.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_54485_b9cd9228f76153c46c3f28a133897d58.pdf ER -