TY - JOUR ID - 54487 TI - جوانیناسی و شیعری هێمن JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - قهرمانی, جعفر AU - شیخ احمدی, سید اسعد AD - کارشناس ارشد زبان و ادبیات فارسی AD - استادیار زبان و ادبیات فارسی دانشگاه کردستان Y1 - 2017 PY - 2017 VL - 3 IS - 1 SP - 167 EP - 188 KW - جوانیناسی KW - هێمن KW - ئاوازی ناوەوە KW - وێنەی شیعری DO - N2 - جوانیناسی ­هەر لە سەردەمی سوقرات و بگرە کۆنتریشەوە بە فۆرم و شێوازی جیاواز لە لایەن فەیلەسووفانی یۆنانەوە لێکدانەوەی لەسەر کراوە. بیری تێڕامان لە جوانی لە سەردەمی کلاسیکدا گەیشتە چڵەپۆپەی گەشەکردن. مێژووی سەرهەڵدانی جوانیناسی بە شێوازێکی زانستی بۆ سەرەتای سەدەی هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. یەکەم‌ جار فەیلەسووفی ئاڵمانی، ئەلێکساندێرکۆتلیب باوم گارتێن (١٧٦٢-١٧١٤)، زاراوەی جوانیناسی بەکار هێنا.ئاواز (مۆسیقا) بەشێک لە پێکهاتەی جوانیناسی و رەگەزە بنەڕەتییەکانی شیعرە. لە راستیدا شیعر ئاخاوتنێکی ئاوازییە و هەست و سۆز دەبزوێنێ. هێمن لە زۆربەی شیعرەکانیدا گرنگییەکی تایبەتی بە ئاوازی شیعری داوە و بە بەهرەوەرگرتن لە ئاوازی ناوەوە و دەرەوە جوانییەکی تایبەتی بە فۆرم (رواڵەت) و ناوەرۆکی شیعرەکانی بەخشیوە و دەکرێ ئەم بابەتە وەک لایەنێکی جوانیناسی لە شیعرەکانیدا بپشکندرێ و بەرجەستە بکرێت.مەبەستی سەرەکی لە شرۆڤەی جوانیناسیی شیعری هێمن ئەوەیە ئەم بابەتە وەک تاقیگەیەک چاو لێکەین و بزانین شیعرەکانی چەندە لەم بوارەدا سەرکەوتوویە؟ چەندە هێمن هزرخەیاڵاویی ئاوێتەی جوانیناسی کردووە و هەستی بەردەنگ دەجووڵێنێت؟ مه‌به‌ست له‌م وتاره‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نییه‌ ‌بسه‌لمێنین شیعری هێمن به‌هره‌ی جوانیناسیی هه‌یه‌ و به‌س، به‌ڵکوو لە روانینێکی گشتیدا سه‌لماندنی ئه‌م راستییەیە که‌ شاعیرانی کورد شاره‌زای زانستی جوانیناسی بوون.لەم وتارەدا تیشک دەخرێتە سەر بەشێک لە جوانیناسیی ئاوازی و جوانیناسیی خەیاڵی شیعری هێمن کە لە ئافراندنی وێنەی شیعریدا رۆڵی سەرەکییان هەیە. شیعری هێمن خاوەنی خەیاڵێکی بەرز، هزرێکی قووڵ، زمانێکی رەوانە و هەر ئەم بابەتانە شیعری هێمن بەهێز و دڵڕفێن دەکەن. رەوتی بەکارهاتوو لەم لێکۆڵینەوەیەدا، رەوشتی ئێسنادی و کتێبخانەییە، کە لە فیش­نووسی لەسەر بابەتەکان پێکهاتووە. UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_54487.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_54487_072e9e8600801272165aba16b4586e83.pdf ER -