TY - JOUR ID - 61428 TI - شێوازی شیعری چنار نامیق لە ڕوانگەی شێوازناسیی ئەرکییەوە JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - حەمە, ئەڤین ئاسۆس AU - احمد, سافیە محمد احمد AD - عراق/ رانیە/ زاکۆی راپەرین/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/بەشی کوردی AD - عراق -رانیە /زانکۆی راپەرین، کۆلیژی پەروەردەی بنەرەت، بەشی کوردی Y1 - 2020 PY - 2020 VL - 5 IS - 2 SP - 199 EP - 221 KW - شێوازناسی KW - چنار نامیق KW - پەیام KW - نێرەر KW - شێوازناسیی ئەرکی DO - 10.34785/J013.2020.659 N2 - شێواز بریتییە لە رێگاکانی بەکارهێنانی زمان، هەر دەربرینێک بە شێوازی جیاجیا گوزارشت دەکرێت کە جیاوازن لە یەکتر. توێژەران بە سەرنجدان و لێوردبوونەوە گەیشتوونەتە ئەوەی کە دەربرینی ئەدەبی پلەی شیعرییەتی بەرزترە لە دەربرینی ئاسایی؛ شێوازی نووسەریش لە هەموو ئەو بنەما و رەهەندانە سەرچاوە دەگرێت کە لە دەقێکی ئەدەبیدا هەیە. گومان لەوەدا نییە هەر دەقێک ناسنامەی خاوەنەکەی هەڵدەگرێت، چونکە هەڵقووڵاوی هەست و دنیابینی و ئەو قۆناغەیە کە تێیدا ژیاوە، بەمەش شێوازی نووسەرێک لە نووسەرێکی تر جیاواز دەبێت. ئەرکی شێوازناسی دیاریکردنی ئەو بنەما شێوازییانەیە کە دەقێکی ئەدەبی لێ پێکدێت، لەو رووەشەوە شێوازناسیی ئەرکی کار لەسەر بنیاتی ناوەوە و دەرەوەی دەق دەکات. لەو سۆنگەیەوە چنار نامیق وەک شاعیرێکی ژن، شێوازی تایبەت بەخۆی هەیە و شیعرەکانى چەند بنەمایەکی هونەری لە خۆ دەگرن. هەر ئەمەش وای کرد ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی شێوازی شیعری چنار نامیق لە روانگەی شێوازناسیی ئەرکییەوە ئامادە بکەین و ئاماژە بە بەشێک لەو هونەرانە بکەین کە شێوازی شیعری شاعیریان دەردەخەن. توێژینەوەکەمان پێک دێت لە دوو بەشی سەرەکی: لەبەشی یەکەمدا چەمکی شێواز و شێوازناسی و شێوازناسیی ئەرکیمان روونکردۆتەوە؛ لە بەشی دووەمدا شیعرەکانی چنار نامیق لە روانگەی شێوازناسیی ئەرکی خراوەتە بەر باس. UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_61428.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_61428_1e71e74395b2e8bb064458402a73646d.pdf ER -