TY - JOUR ID - 61559 TI - شیکاریی پێگەی دیوانی نالی وەک ئوستوورەدەق لە چاند و ئەدەبی کوردیدا JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - امجدی, سامان AD - کارشناس ارشد فلسفه هنر، دانشگاه بوعلی سینا، همدان، ایران Y1 - 2020 PY - 2020 VL - 6 IS - 1 SP - 265 EP - 284 KW - دیوانی نالی KW - ئوستوورەدەق KW - باڵا‌دەقییەتی KW - ژێردەق KW - ژووردەق KW - ژۆنێت DO - 10.34785/J013.2020.149 N2 - ئوستوورە­دەق[1] بە دەق یان دەقگەلێک دەوترێ کە لە ئاستی چاندی نەتەوەیەکدا دەورێکی سەرەکی و پێکهاتەیی دەبینن. ئەم تاقمە دەقانە، وەکوو ئوستوورە و سەرنموونە دەنوێنەوە و بە وتەی هەیدیگەر جیهانێکی نوێ بنیات ئەنێن کە پەردە لە حیجابی بوون و ڕاستی لائەدەن. کراوەیی و هەڵکراوەیی ئەم دەقانە ئەبێتە هۆی درێژەداربوونی چاند و بەرگری لە هەڵوەشاندنەوەی. ئەم دەقانە بە سەرنج­دان بە پێوەندییە نێواندەقییەکان[2] لە ڕێگەی کارتێکردن بەسەر دەقەکانی پاش خۆیانەوە، فرەئەکەن و وەکوو ئوستوورەیەک هەمیشە لەم کاریگەری و کارتێکەرییەوە وەکوو ڕێگەچرایەک بۆ مەیدانی چاند ئەمێننەوە. ئەم وتارە دەیەوێ لە ڕێگەی باڵادەقیێتی[3] ژێرار ژێنێت، بیرداڕێژی فەرەنسی، بە دیوانی نالی­دا وەکوو ئوستوورەدەقێک بچێتەوە. بە گوێرەی میتۆدێ کە بژێردراوە، پێگەی دیوانی نالی لە نێو ئەدەبیاتی کوردیدا هەڵدەسەنگێنرێ و لە ئاکامدا ئەوە ئەسەلمێنرێ کە دیوانی نالی دەوری ئوستوورەدەقێکی زۆر گرینگی بینیوە و ئێستاش بەسەر ئەدەبی کوردییەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە.[1] Mytho-Text[2] Intertextuality[3] Transtexuality UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_61559.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_61559_9550634327c18d85fcbc4e909fc7ba92.pdf ER -