TY - JOUR ID - 61761 TI - جۆرە ئەدەبییەکان و کێشەی تیۆری و زاراوەسازییان لە ئەدەبی کوردیدا JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - احمد عمر, محسن AD - استادیار زبان و ادبیات کردی، دانشگاه صلاح‌الدین، اربیل، عراق Y1 - 2021 PY - 2021 VL - 6 IS - 2 SP - 109 EP - 132 KW - جۆرى ئه‌ده‌بى KW - شیعر KW - په‌خشان KW - لیریک KW - فێرکاری KW - ئێپیک KW - دراماتیک DO - 10.34785/J013.2020.881 N2 - ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵێکى شیکاریی-تیۆرى و پراکتیکییه بۆ خوێندنەوەی جۆره‌ ئه‌ده‌بییه‌کان، واتە ژانرەکان یان چەشنە ئەدەبییەکان له‌ ئه‌ده‌بى نووسراوى کوردیدا. تا ئه‌مڕۆ که‌مترین توێژینه‌وه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ئەنجام‌دراوە، بەڵام له‌ ئه‌ده‌بى جیهانیدا بایه‌خى زۆر بەم بابەتە دراوه‌ و مێژوویەکی کۆنى هه‌یه‌. بە سەرهەڵدانی ڕێبازی مۆدێرنیزمی ئەدەبی، توێژینه‌وه‌ى ورد لەسەر ئەم مژارە پێشکه‌ش کراوه‌. له‌ به‌شى یه‌که‌می وتاری بەردەستدا له‌ ڕوانگه‌یه‌کى تیۆریکەوە باس له‌م مێژووه‌ ده‌که‌ین؛ له‌ ئه‌ریستۆوه‌ تا ده‌گاته‌ نوێترین ڕوانگە له‌م باره‌یه‌وه‌، وه‌ک ڕوانینه‌کانى ژێرار ژێنێت بە نموونە. به‌شى دووه‌م تایبه‌ته‌ به‌ کێشه‌ى جۆره‌ ئه‌ده‌بییه‌کان له‌ ئه‌ده‌بى کوردیدا. له‌ ڕوانگه‌یه‌کى تیۆریک و پراکتیکییەوە، باس له‌ ڕوانینى هه‌ندێ له‌ نووسه‌ران و ئه‌دیبانى کوردى سه‌رده‌مى نوێبوونه‌وه‌ دەکرێ و تیشک دەخرێتە سەر کێشه‌ى ڕوانینى ڕه‌خنه‌یى و زاراوه‌سازى بۆ جۆره‌کانى ئه‌ده‌ب. توێژه‌ر ته‌واوى سه‌رچاوه‌ کوردییه‌کان له‌ باره‌ى جۆرە ئەدەبییەکانەوە دەخاتە ژێر لێکۆڵینه‌وه. له‌ سه‌ره‌تادا له ‌لاى توێژه‌رانى کورد شیعرى لیریک و شیعرى ئێپیک هه‌بووه‌، پاشان شیعری دراماتیک وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کى ئه‌ده‌بى ڕۆژئاوایى بۆ زیادکراوه، کە ئه‌مه‌یان به‌ لاوازی له‌ ئه‌ده‌بى کلاسیکی کوردیدا هه‌ستى پێ­کراوه و زیاتر لە ئەدەبی کوردیی سەدەی بیستەمدا دەر‌کەوتووە. پاشان ئه‌م دابه‌شکردنە لە ڕوانگەی توێژەرانی ئەمڕۆی ئەدەبی کوردییەوە گۆڕانى به‌سه‌ردا دێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شیعر هه‌رده‌م ڕووبه‌رێکى بەربڵاوی داگیرکردووه. ته‌نیا دوو بن‌جۆر، یان ژێرچەشنی شیعر له‌ ئه‌ده‌بى کوردیدا زۆرتر لەوانی تر گەشەی سەندووە، ئه‌مانه‌ش شیعرى لیریک و شیعرى فێرکارین. چیرۆکەشیعرەکانی ئەدەبی کلاسیکی کوردیش خاوەنی مۆرکێکی گێڕانەوەیین و جێگای سەرنجن‌. هۆکارى سەرەکیی گەشەی هەندێ بن‌جۆر لە ئەدەبی کوردیدا بۆ تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌ده‌بى کوردی کە لە وتارەکەدا شی‌کراونەتەوە، ده‌گه‌ڕێته‌وه.‌ UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_61761.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_61761_49ce69bab774b6e5d6e71b85deea0759.pdf ER -