%0 Journal Article %T زاراوه‌ی ده‌قی کراوه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیدا %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A رشید محمد, فواد %D 2019 %\ 02/20/2019 %V 4 %N 2 %P 121-129 %! زاراوه‌ی ده‌قی کراوه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیدا %K ده‌قی کراوه‌ %K ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی %K ڕاڤه‌کاری جیاواز %R %X ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵ‌دانێکه‌ بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ى چۆنیه‌تى ئاماده‌بوونى زاراوه‌ى «ده‌قى کراوه»‌ له‌ ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردیدا. ئه‌م زاراوه‌یه‌ زاده‌ى قۆناغى پاش‌پێکهاته‌خوازییه و له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و تیۆره‌ ڕه‌خنه‌ییانه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ گرنگییان به‌ ڕۆڵى خوێنه‌رو کرده‌ى خوێندنه‌وه‌ داوه‌. له‌ دیدى  ئیکۆوه‌  ئه‌م زاراوه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕاده‌ى توانایى ده‌ق له‌ به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌ى جیاوازه‌وه‌ و له‌ سنوورى مانایه‌کى دیاری‌کراودا نامێنێته‌وه‌. که‌چى هه‌ندێک له‌ ڕه‌خنه‌گرانى کورد، زاراوه‌که‌یان له‌ مانا و مه‌به‌ستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى دوورخستووه‌ته‌وه‌و تێکه‌ڵى بوارى ئاوێته‌بوونى ژانره‌ ئه‌ده‌بییه‌کانیان (تداخل الاجناس الادبیه‌) کردووه‌. لێکۆڵه‌ر پێشنیارى زاراوه‌ى «ده‌قى ئاوێته»ى کردووه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ ده‌قانه‌ى که‌ له ڕووى پێکهاته‌ى ئیستاتیکییه‌وه‌ دوو ڕه‌گن. له‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخدا، زاراوه‌ی «ده‌قی کراوه»‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و ده‌قانه‌ی ڕێگه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ و ڕاڤه‌کاری جیاواز ده‌ده‌ن. له‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی کوردیدا هه‌ندێ جار ئه‌م زاراوه‌یه‌ له‌م مانا ڕاسته‌قینه‌یه‌ی خۆی دوورخراوه‌ته‌وه‌ و تێکه‌ڵ به‌ بوار و باسی جیاوازی دیکه‌ کراوه‌وه‌کوو بابه‌تی «به‌نێو یه‌کداچوونی ژانره‌ ئه‌ده‌بییه‌کان». ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵدانێکه‌ بۆ شی‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاست‌کردنه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌ندێک له‌ نووسه‌رو  ڕه‌خنه‌گرانی کورد.   %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61189_93b2ee6fe741df4dbf84028e5b0b8e53.pdf