%0 Journal Article %T ئیدیۆم لە وەرگێڕاندا: هەڵسەنگاندنی بەراوردکارانەی سێ وەرگێڕانی فارسی حەسار و سەگەکانی باوکم %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A منبری, سروه %A حیدری, شهین %D 2019 %\ 02/20/2019 %V 4 %N 2 %P 93-119 %! ئیدیۆم لە وەرگێڕاندا: هەڵسەنگاندنی بەراوردکارانەی سێ وەرگێڕانی فارسی حەسار و سەگەکانی باوکم %K ئێدیۆم %K ستراتێژی وه‌رگێڕان %K هاوتا %K بەیکر (٢٠١٨) %K حەسار و سەگەکانی باوکم %R %X ئیدیۆمەکان بەشیک لە سامانی هەر زمانێک بە‌ئەژمار دێن و نووسەری دەقی ئەدبی بە مەبەستی خۆلادان لە شێوازی ڕاستەوخۆی خۆدەربڕین، ڕازاندنەوەی نووسراوە و هەروەها نواندنی هێزی قەڵەم، زۆربەری کات لە ئێدیۆم کەڵک‌-وەردەگرێت و شێوازێکی تایبەت بە بەرهەمەکەی دەدات. ئەمەش وەرگێڕ تووشی ململانی و بەربەرەکانییەکی قورس دەکات؛ لەبەر ئەوەی هەر ئیدیۆمێک جگە لە مانای سەرەکی، داگری وێنە و کردارێکی جیاوازە کە زۆربەری کات تەنیا تایبەت بە زمانی سەرچاوەیە و لە زمانی مەبەستدا هاوتایەکی تەواوی بۆ نییە. کەوابوو، وەرگێڕ دەبێت لە لایەکەوە، بتوانێت ئیدیۆمەکان لە دەقی سەرچاوەدا دەستنیشان بکات و لە مانای مەجازی و کرداریان تێبگات و لە لایەکی دیکەشەوە، لە زمانی مەبەستدا هاوتایەکی نزیک بە هەمان وێنە و کردارەوە بۆیان دابین بکات. ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم، بەرهەمی شێرزاد حەسەن، یەکێک لەو بەرهەمانەی ئەدەب و وێژەی کوردییە کە تەژییە لە ئیدیۆم. ئەم بەرهەمە تاکوو ئێستا سێ جار لە لایەن کەیخۆسرەوی، هەڵەبجەیی و کەریم موجاوێرەوە بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕدراوە. لەم لێکۆڵینەوەدا، دەقی سەرەکی رۆمانەکە لەگەڵ وەرگێڕانەکانی بەراورد دەکرێت و ستراتێژییەکانی گوێستنەوەی ئیدیۆمەکانی ‌زمانی کوردی بە پێی بیرۆکەی بەیکر (٢٠١٨) دەخرێنە بەر ڕەخنە و هەڵسەنگاندن. لە ئەنجامدا دەرکەوت، کە وەرگێڕەکان جگە لە یەک ستراتێژی، لەو پێنج ستراتێژیەکەی پۆلێنبەندی بەیکر کەڵکیان وەرگرتووە. هەروەها ستراتێژیەکی نوێ، واتا جێبەجێ‌‌کردنی ئیدیۆم لەگەڵ ئیدیۆمێکی جیاواز و ناهاوتا لە وەرگێڕانەکاندا بە کارهێندرابوو کە لەناو پۆلێنبەندییەکەدا داندرا. فرەپاتترین ستراتێژی لە جەستەی لێکۆڵینەکەدا، ستراتێژی شی‌کردنەوەی واتای مەجازی ئیدیۆمەکان بە زمانێکی ڕاستەقینە بوو کە دەبووە هۆی گۆڕانکاری لە دەقی وەرگێڕدراودا. وەرگێڕانی هەڵەبجەیی و کەریم‌موجاوێر لە بەراورد لەگەڵ وەرگێڕانەکەی کەیخوسرەوی‌دا لە سێ ستراتێژی یەکەم زۆرتر کەڵکیان وەرگرتووە و هەر بەم بۆنەوە ڕێژەی گۆڕانکاری لە ئیدیۆمەکاندا لە ئاستێکی خوارتردایە. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61193_85088b7ffb46188754adcce4fde984bb.pdf