%0 Journal Article %T شێعری منداڵان، بە کەیفی گەورەساڵان: خوێندنەوەی شێعری کوردیی منداڵان له کوردستانی ئێراندا %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A شبانی, احمد %D 2020 %\ 08/22/2020 %V 6 %N 1 %P 59-74 %! شێعری منداڵان، بە کەیفی گەورەساڵان: خوێندنەوەی شێعری کوردیی منداڵان له کوردستانی ئێراندا %K منداڵ %K منداڵیی %K شێعری منداڵان %K گەورەساڵان %K کوردستانی ئێران %R 10.34785/J013.2020.922 %X سەرنجدان بۆ منداڵ و منداڵیی، وەک چەمک یان قۆناغێکی تایبەت لە ژیانی مرۆڤ، زەمەنێکی زۆر تێناپەڕێ. بە گوتەی فلیپ ئاریس، لە چاخەکانی ناوەڕاستدا، هیچ هێما و ئاماژەیەک بۆ چەمکی منداڵیی لە ئارادا نەبووە. ئێستا، بە پێچەوانەی سەردەمانی پێشوو، منداڵ وەک بوونەوەرێکی هەستیار، شیاوی سەرنج و ئاوڕدانەوەی تایبەتە. ئەگەر لە ڕابردوودا منداڵ وەک سووژەیەک نەبیندراوە و بۆ «منداڵی»یش، وەک تافێکی ناوازە، هیچ بایەخێک دانەندرابێت. بە بۆنەی دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی وەک خێزان و پەروەردە و جیهانی سایبێری، تێڕوانین بۆ منداڵ تووشی گۆڕانی بنەڕەتی بووە. یەکێک لەم بەستێنانە کە بۆتە مەکۆی رامان و کارکردن بۆ منداڵان، ئەدەبیاتە. لەم ناوەشدا، شێعر، جێگەیەکی تایبەتی هەیە. شێعری منداڵان، بە پێچەوانەی ئەو ڕەوتەی کە لە ناوچەی ئێمە پەرەی ساندووە، کارێک نییە کە بە ئاسانی بە دەستەوە بێت. بەڵکوو پێویستی بە شارەزایی و ئەزموونی بەهێزی شاعیرە لە بووارەکانی خوێندنەوەی منداڵیی. ئەرگیۆمێنتی سەرەکی ئەم وتارە ئەمەیە کە شێعری منداڵان لای ئێمە، نەک بە حەزی منداڵان و  ڕەچاوکردنی هەستیارییەکانی قۆناغی منداڵیی، بەڵکوو بە خواست و  حەزی گەورەکان و بە نزمترین ئاستی مەعریفی چالاکانی ئەم بوارە بەرهەم دێت. لەم وتارەدا، پاش ئاوڕێکی کورت لە چەمکی منداڵ و منداڵیی، باسی تایبەتمەندییەکانی شێعری منداڵان دەکرێ و هەوڵ ئەدرێت لە چەندین کتێب و نموونە شێعری کە لەم ساڵانەی دواییدا لە کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو بۆتەوە، لێکۆڵینەوە بکرێت.   %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61551_96c0a8281bc9ed0f4695e6a4b17e7590.pdf