%0 Journal Article %T نواندنەوەی بۆشایی لە کورتەچیرۆکی کوردیدا: خوێندنەوەی دەروونشیکارانەی نموونە بەرهەمی شێرزاد حەسەن، عەتا نەهایی و محەمەد ڕەمەزانی %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A سجادی, بختیار %A خسروی شعبانی, تورج %D 2021 %\ 02/19/2021 %V 6 %N 2 %P 69-85 %! نواندنەوەی بۆشایی لە کورتەچیرۆکی کوردیدا: خوێندنەوەی دەروونشیکارانەی نموونە بەرهەمی شێرزاد حەسەن، عەتا نەهایی و محەمەد ڕەمەزانی %K کورتەچیرۆکی کوردی %K سوبژێکتیڤیتە %K بۆشایی %K ناخودئاگای پێکهاتەمەند %K ئۆبژە پوتی a %R 10.34785/J013.2020.167 %X لێکدانەوەی بۆشایی و دەرکەوتەکانی لە سوبژێکتیڤیتەدا، ناخودئاگا و ناخی سووژە باشتر دەردەخات و پەنجەش دەخاتە سەر ئەو مەیل و خواست و کەم‌وکووڕییانەی لە ناخودئاگای سووژەدا جێگەیان خۆش کردووە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە لە سێ کورتەچیرۆکی کوردی بە گوێرەی پێگە، ژیان، زەینییەت و پاشخانی سووژەی کوردیی نوێندراو لەو بەرهەمانە بکۆڵدرێتەوە و بە پێی ڕوانگەکانی لاکان و بۆچوونی دەروونشیکارانە دەست بخرێتە سەر بۆشایی نوێندراو لەو بەرهەمانەدا. نموونەکان بریتین لە «لۆزان» بەرهەمی شێرزاد حەسەن، «من ... تۆم ... خۆش ... دەوێ» نووسینی عەتا نەهایی و «عەینەک و سەمعەک» بەرهەمی محەمەد ڕەمەزانی. ئەم سێ نموونەیە هەوڵیان داوە سێ چەشنی جیاوازی بۆشایی لە سوبژێکتیڤیتەی کوردیدا بنوێننەوە کە بریتین لە بۆشایی ناسنامەی نەتەوەیی، بۆشایی سۆز و ئەوینی ئازاد لە جڤاتی نەریتەواندا و بۆشایی زەینییەتی مۆدێرن. ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بۆشاییە ئاماژەپێکراوەکان لە ناخودئاگای کەسایەتییەکانی بەرهەمەکاندا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە و بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی تێکچوویی و ناهاوسەنگیی دەروونیی. هەر سێ جۆری بۆشایی باسکراو ئاماژە بۆ دۆخی زەینیی کەسایەتییەکان دەکەن و تێکڕا لە زمانی کەسایەتییەکاندا دەرکەوتوونە. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61759_7cd7a734fa6b3ebe12b6c6a76cf65e5d.pdf