%0 Journal Article %T تەنز لە چیرۆکەکانى پێکەنینى گەداى حەسەن قزڵجى‌دا %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A محمد رشید, هاوکار %D 2021 %\ 02/19/2021 %V 6 %N 2 %P 147-162 %! تەنز لە چیرۆکەکانى پێکەنینى گەداى حەسەن قزڵجى‌دا %K تەنز %K ڕەخنە %K کورتەچیرۆک %K پێکەنینى گەدا %K حەسەن قزڵجى %R 10.34785/J013.2020.175 %X بەشێکی زۆری بەرهەمە ئەدەبییەکان لە بنەڕەتدا هەڵگرى پەیامێکن و دانەرانیش بە نووسەر و شاعیرەوە هەوڵ ­‌دەدەن بە ڕێگا و شێوازى جیاجیا ئەو پەیامە بگەیێنن بۆ ئەوەی کار لە بەرامبەرەکەیان بکەن. چیرۆک‌نووس حەسەن قزڵجی هەوڵى ­‌داوە بە ناوەرۆک و تەکنیکى جیاواز و کاریگەرەوە ئەو پەیامە دەرببڕێت، واتە «تەنز». قزڵجی هەوڵى ‌داوە لەو ڕێگایەوە کۆمەڵگا لە دیاردە دزێو و ناشیرینەکان ئاگادار بکاتەوە، یان لانی ­کەم بتوانێت لە قۆناغێکدا وریایان بکاتەوە. توێژینەوەی بەردەست هەوڵ‌ دەدات تەنز و ڕەنگدانەوەى لە چیرۆکەکانى پێکەنینى گەداى حەسەن قزڵجى‌دا بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. توێژینەوەکە جگە لە پێشەکى و ئەنجام، لە دوو بەش پێک‌هاتووە. لە بەشى یەکەمدا، بە شێوەیەکى تیۆریک، باسى چەمک و پێناسەى تەنز و مەبەستى تەنز لە ئەدەبدا کراوە. لە تەوەرەى یەکەمی بەشی دووەمدا، باسى تەنز لە ئەدەبى کوردیدا کراوە و پاشان لە کۆتایی توێژینەوەکەدا، بە شێوەیەکى پراکتیکى، تەنز لە چیرۆکەکانى پێکەنینى گەدای حەسەن قزڵجى‌دا باس‌کراوە. لە کۆتاییشدا، گرنگترین  ئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەم توێژینەوەیە خراونەتەڕوو. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61763_2edcfdfd8e5ba1d25d65238be1f9e1c5.pdf