%0 Journal Article %T یارسان لە نێوان دوو بەرداشی ڕەوشتی و ئاکاریدا: بە سەرنجدان بە دەقە ئەدەبییەکان %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A دستوره, کاوە %D 2021 %\ 02/19/2021 %V 6 %N 2 %P 177-192 %! یارسان لە نێوان دوو بەرداشی ڕەوشتی و ئاکاریدا: بە سەرنجدان بە دەقە ئەدەبییەکان %K ڕەوشت %K ئاکار %K بەسووژەبوون %K یارسان %K زات %R 10.34785/J013.2020.625 %X توێژینەوەی بەردەست هەوڵێکە بۆ پێشکەش­کردنی دوو گریمانە سەبارەت بە ئایینی یارسان. لە گریمانەی یەکەمدا ڕووە ڕەوشتییەکانی ئەم ئایینە دەخرێنە ڕوو. بە وردبوونەوە لە دەقە یارییەکان هەندێک ڕوو و ڕەهەندی ڕەوشتی و سوژەییانە دەردەکەوێت، کە جیاوازیان دەکاتەوە لە هەندێ ئایینی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گریمانەی دووەم هەوڵێکە بۆ پیشاندانی ڕووە ئاکارییەکانی ئەم ئایینە. بە پێچەوانەی ڕووە ڕەوشتییەکانی یارسان، دەقگەلێکی بێ­ئەژماریش لای یارسان دەست دەکەوێت کە زۆرتر جەخت­کردنەوەیە لە سەر ڕووی ئاکاریی ئەم ئایینە. ئەگەر ڕەوشت بەو ڕوانگەیە پێناسە بکەین کە تێیدا «پەیوەندی بە خود» یان «پەیوەندی لەگەڵ خود» دەردەکەوێت و گەر ئاکاریش بریتی‌بێت لە کۆد و پرەنسیپەکان، دەتوانین ببینین کە لە دەقە یارسانییەکاندا، ڕەوشت پێگەیەکی بەرز و سەردەستی بە نسبەت ئاکارەوە نییە، ئەگەر تەنانەت پێگەیەکی خوارتریشی لە چاو ئاکاردا نەبێت. ئەم لێکۆڵینەوەیە، بە پلەی یەکەم، بە دوای پیشاندانی ناوەرۆکی ئەم دوو گریمانەیەیە لە ناو هەندێ لە دەقە پیرۆزە یارییەکان. لە ئایینی یارساندا، هەر بە هەمان شێوە کە جەخت لە سەر ڕەوشت دەکرێت، قامکیش لە سەر ئاکار و بەئاکاری­بوونیش دادەنری. دەقەکانی یارسان دەمانخەنە نێوان دووفاقەیی و دووبەرداشی لەم چەشنەوە. هەبوونی ڕووی ڕەوشتی، ئەم ئایینە دوور دەکاتەوە لە ئایینە یەکتاپەرستەکان، بەڵام ڕووی ئاکاریی ئەم ئایینە، لێکچوویی زۆریش لە نێوان ئەم ئایینە و ئایینە یەکتاپەرستەکانیش دەردەخات. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_61765_99c78e761270beb59f471f884a672a22.pdf