%0 Journal Article %T گێڕانەوەی کارەساتی قەڵای دمدم لە نێوان کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی ئەسکەندەربەگی تورکمان و رۆمانی دمدم ی عەرەب شەمۆ %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A سرباز, حسن %D 2022 %\ 08/23/2022 %V 8 %N 1 %P 175-185 %! گێڕانەوەی کارەساتی قەڵای دمدم لە نێوان کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی ئەسکەندەربەگی تورکمان و رۆمانی دمدم ی عەرەب شەمۆ %K قەڵای دمدم %K ئه‌میرخانی برادۆست %K ئەسکەندەر بەگی تورکمان %K مێژووی عالەم ئارای عەباسی %K عەرەب شەمۆ %R 10.34785/J013.2022.010 %X یه‌کێک له‌و کاره‌ساته‌ گرینگ و خوێناوییانه‌ی له‌ مێژووی کوردستان و پاش دابه‌ش کردنی ئه‌م ناوچەیە‌ له‌ نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌فه‌وی و عوسمانی رووی داوه، هێرشی شاعەباسی سه‌فه‌وی بۆ سه‌ر قه‌ڵای مێژوویی دمدم و به‌رخۆدانی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌میرخانی برادۆست ناسراو به خانی له‌پ زێڕین که دوای به‌رگری و به‌رخۆدانێکی زۆر و دوای چه‌ند جار تێک شکاندنی سوپای سه‌فه‌وی، ئه‌و قەڵایە داگیر دەکرێ و ئەمیر خان له گه‌ڵ هه‌واڵانی دەکوژرێن. کاره‌ساتی قه‌ڵای دمدم بۆ یەکەم جار لە کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی نووسراوی ئەسکەندەر بەگی تورکمان‌دا کە خۆی لە گەمارۆدانی قەڵا و هەموو رووداوەکانی پاش داگیر کردنی‌دا بەشدار بووە، تۆمار کراوە. ئەو کارەساتە له ئه‌ده‌بی زاره‌کی و ره‌سمی کوردیش دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و به چه‌شنه‌کانی به‌یت و گۆرانی و شێعری حه‌ماسی و چیرۆک و رۆمان خۆی نواندووه. عه‌ره‌ب شه‌مۆ یه‌کێکه له‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبه مه‌زنانه‌ی که به شێوه‌ی رۆمانی مێژوویی ئه‌م رووداوه‌ مێژووییه‌ی تۆمار کردووه. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌درێ بە شێوازی لێکۆڵینەوەیی-شیکارانە و بە پێی قوتابخانەی ئەمریکی ئەدەبی بەراورد، بەراوردێک بکرێ لە نێوان بۆچوون و ڕیوایەتی فەرمیی ئەسکەندەر بەگی تورکمان، نووسەری تایبەتی شاعەباسی سەفەوی و عەرەب شەمۆ نووسەر و رۆمان نووسی گەورەی کورد سەبارەت بە کارەساتی مێژوویی قەڵای دمدم. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو کتێبە بۆمان دەردەکەوێ کە بۆچوونی نووسەرەکانیان لە گێڕانەوەی ئەم کارەساتە و ناساندنی کەسایەتیی ئه‌میرخانی برادۆست و دانیشتووانی قەڵای دمدم و هۆکارەکانی هەڵگیرسانی شەڕ و دەرەنجامەکانی ئەو شەڕە زۆر جیاوازە. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_62389_5fee6cf046cbaa1189f6d646d93b191e.pdf