%0 Journal Article %T نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A محمدی, فرهاد %D 2022 %\ 08/23/2022 %V 8 %N 1 %P 187-202 %! نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو %K شیعری کلاسیکی کوردی %K نەریتی ئەدەبی %K داهێنەرێتیی هونەری %K پاشخانی شیعری %K نێوان‌دەقێتی %R 10.34785/J013.2022.011 %X شیعری کلاسیکی کوردی لە بواری وێنە شیعرییەکان، بابەتەکان، چەمکەکان، وشەکان و زاراوەکانەوە خاوەن وەها ئاستێکی بەرز و پێکهاتەیەکی یەکگرتوو و تۆکمەیە کە وەکوو بەڵگە دەیسەلمێنن بەبێ پاشخانێکی دەوڵەمەند بەدی‌نەهاتوون و بێ‌گومان لە ڕێگای ئاشنایەتی لەگەڵ ئەزموونگەلێکی شیعرییەوە بووە کە لەو ئاستەدا دەرکەوتوون. لە ڕوانگەی تیۆریی ئەدەبیی نێوان‌دەقێتیشەوە ئەم بابەتە دان‌پێدانراوە کە پاشخانێکی شیعری لە بەدیهاتنی لایەنی وێنەیی، واتایی و پێکهاتەیی شیعری کلاسیکی کوردی دەوری گێڕاوە. لە نێوان تەواوی ئەو ئەگەرانەی کە ڕەنگە بیر و سەرنجی توێژەرانی بەرەو لای ڕابکێشرێت، بەپێی هێماکانی نێودەقی و دەرەوەی‌دەقی دەسەلمێندرێت کە پاشخانی شیعریی شیعری کلاسیکی کوردی بۆ شیعری کلاسیکی فارسی دەگەڕێتەوە؛ بەم بۆنەوە وێنەگەلێکی شیعری و زۆرێک بابەت لە نەریتی ئەدەبیی شیعری کلاسیکی فارسییەوە هاتۆتە نێو شیعری کلاسیکی کوردییەوە و بەردەوام لە شیعری شاعیراندا دووپات بۆتەوە. هەرچەند ئەم تایبەتمەندییە لە هەر سێ لقی شیعری کلاسیکی کوردیدا دەبینرێت، بەڵام لە شیعری گۆرانیدا، بە بەراورد لەگەڵ شیعری کوردیی ناوەندی و سەروودا، لاواز و کاڵترە. لەم توێژینەوەیەدا چۆنیەتیی کەڵک‌وەرگرتنی شاعیرانی کلاسیکی کورد لە نەریتە ئەدەبییەکانی شیعری کلاسیکی فارسی تاوتوێ دەکرێ تا ڕوون ببێتەوە کە لە چ بابەتگەلێکی شیعریدا زۆرتر نەریتە ئەدەبییەکان دەرکەوتوون و ڕادەی داهێنەرێتی‌نواندنی شاعیرانی کورد لە چ ئاستێکدایە. بەپێی دەستکەوتەکانی توێژینەوەکە، کاردانەوەی نەریتە ئەدەبییەکان لە شیعری غینایی و عیرفانیدا زۆرتر بەدی‌دەکرێ و شاعیران هەوڵیان داوە لە نێو بازنەی ئەم نەریتانەدا داهێنەرێتی و نوێکاری بنوێنن. خوڵقاندنی مەزموونی نوێ و خۆماڵی‌کردنەوەی وێنە شیعرییەکان و بابەتەکان، بەرچاوترین شێوەیە کە شاعیرانی کورد لە نێو نەریتە ئەدەبییەکانی شیعری کلاسیکی فارسیدا داهێنەرێتییان ‌نواندووە. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_62390_3236c38f284f8616974c5686e6dd6843.pdf