%0 Journal Article %T هونەری هیبریدیزاسیۆن له شیعری شێرکۆ بێکەس‌دا %J پژوهشنامه ادبیات کردی %I پژوهشکدۀ کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان %Z 2645-3657 %A پشابادی, یدالله %D 2023 %\ 02/20/2023 %V 8 %N 2 %P 171-181 %! هونەری هیبریدیزاسیۆن له شیعری شێرکۆ بێکەس‌دا %K هیبریدیزاسیۆن %K شیعری هاوچەرخی کوردی %K شێرکۆ بێکەس %K ناتەبایی واتایی %K خواستن %K پەیکەرەی هونەری %R 10.34785/J09.2022.011 %X به پێی لێکۆڵینەوەی ئەدەب‌ناسان و زمان‌ناسان وشه له درێژایی زەمەندا، به هۆی ئەوەی که له سیستم و ڕەوتێکی دیاریکراوی زمانیدا بەکاردەڕوات، دوای ماوەیەک کارتێکەری و وزەی زمانی و واتایی نامێنێ و تا ڕادەیەکی زۆر ئاسایی دەبێتەوه. نووسەر و شاعیر بۆ ژیاندنەوەی وشه و بارگاوی‌کردنی دەست‌دەدەنه ئاڵ‌وگۆڕکردن و گوێزانەوەی له نێو بنەماڵەیەکی واتاییەوه بۆ نێو بنەماڵەیەکی تری واتایی. ئەم گوێزانەوەیە کارتێکەری و هێز و وزەیەکی نوێی پێ‌دەبەخشێ. ئەم ڕەوته که به «هیبریدیزاسیۆن» ناسراوه، دیاردەیەکی بەرچاوی ئەدەبییه. له ئەدەبی کوردیدا شێرکۆ بێکەس به پانتاییەکی زۆرەوه ئەم هونەرەی بەکارگرتووه. ئەم وتارە به شێوەی تەوسیفی-شیکاری دەپەرژێته سەر لێکدانەوەی لێکئاڵاوی له شیعری شێرکۆدا. ئەم شاعیره له چەندین بەستێنی واتایی پەیوەندیدار به مروڤ، پیشە و کاری مرۆڤ، ئایین، کەرەسه و پێداویستیی ژیان، سروشت، زمان و ئەدەب، مۆسیقا، دەرهەست و بەرهەست و شوێن-کاتەوه، ئەم هونەرەی بەکارهێناوه و زمانێکی بەهێز و پڕوزەی ئافراندۆتەوه. شاعیر لەم بوارەدا گرنگایەتییەکی زۆری به مرۆڤ و هەرێمی شیعر و سروشت داوه و لە بەستێنی ئەم چەمکانەدا وێنای بەرزی خەیاڵیی وەکوو شوبهاندن و خواستنی نوێی ئافراندووه. %U https://jokl.uok.ac.ir/article_62586_c58def4ce64fcd3206a8a335d210e385.pdf