TY - JOUR ID - 61191 TI - توێژینه‌وه‌یه‌کی شیکارانه‌ی ده‌ستخه‌تی توحفه‌تولخوللان فی زمانێ کوردان بەرهەمی مه‌لا مه‌حموود بایه‌زیدی JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - خوشناو, هیمن عمر AD - استادیار زبان وادبیات کردی، دانشگاه سوران، کردستان عراق Y1 - 2019 PY - 2019 VL - 4 IS - 2 SP - 167 EP - 185 KW - ڕێزمانی کوردی KW - زاری کرمانجیی ژووروو KW - وشه‌سازی KW - فه‌رهه‌نگ KW - مه‌لا مه‌حموود بایه‌زیدی KW - ژابا DO - N2 - پوخته‌   مه‌لا مه‌حموود بایه‌زیدی (1797-1863) یه‌کێک له‌و نووسه‌ره‌ کوردانه‌ی که‌ نه‌قشی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی کوردی چاندووه‌ و به‌ پشتیوانی ئه‌لیکساند‌ر ژابای قونسولۆسی ڕووسی له‌ ئه‌رزه‌ڕۆم، خزمه‌تێکی به‌رچاوی به‌ ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی کوردی کردووه‌. تا ئێستا له‌ به‌رهه‌می عادات و رسوماتنامه‌ی ئه‌کرادی و چل حیکایه‌ت و چه‌ند ورده‌ نووسینێکی تر بترازێ، به‌رهه‌می دیکه‌ی ساغنه‌کراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌و نووسه‌ره‌ی کورد له‌باره‌ی زمان و ڕێزمانی کوردی که‌ له‌ ساڵی 1856 بۆ خاتری «ژابا»ی داناوه‌. باسه‌که‌ وێڕای ساغ‌کردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ستخه‌ته‌که‌، شێواز و ڕوانینه‌کانی بایه‌زیدی بۆ زمانی کوردی و ڕێزمانه‌که‌ی ده‌خاته‌ ڕوو له‌ چۆنیه‌تی کارتێکراوی لە ڕێزمانی عه‌ره‌بی و ورده‌کارییه‌کانی تایبه‌ت به‌ زمانی کوردی و به‌راوردییه‌ زمانییه‌کانی له‌ هه‌مبه‌ر زمانی تورکی و تێکه‌ڵ‌کردنی به‌شێک له‌ وشه‌ و ئاخاوتنه‌کانی زاری کرمانجی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ زاری کرمانجی ژووروو و داهێنانی له‌ دروست‌کردنی تێگه‌ھ و زاراوه‌ تایبه‌ته‌کانی زانستی زمان و دیالۆگه‌کانی بۆ فێربوونی زمان و شێوازی هاوواتا و به‌شه‌کانی ئاخاوتن له‌ناو زاری کوردیی کرمانجی ژووروودا ده‌بنه‌ ته‌وه‌ری توێژینه‌وه‌که‌.گرنگیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ یه‌که‌م جاره‌ ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ ساغده‌کرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ یه‌که‌م به‌رهه‌می ڕێزمانی کوردی که‌ به‌ فراوانی له‌باره‌ی وشه‌سازی و ڕسته‌سازی و ده‌نگ‌سازی و فه‌رهه‌نگ‌سازی دواوه‌. وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره‌ ده‌ستخه‌تێکی کوردی پێش 170 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ساغده‌کرێته‌وه‌. گرنگیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ یه‌که‌م جاره‌ ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ ساغده‌کرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ یه‌که‌م به‌رهه‌می ڕێزمانی کوردی که‌ به‌ فراوانی له‌باره‌ی وشه‌سازی و رسته‌سازی و ده‌نگسازی و فه‌رهه‌نگسازی دواوه‌. وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌که‌مجاره‌ ده‌ستخه‌تێکی کوردی پێش 170 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ساغده‌کرێته‌وه‌.وشه‌ی سه‌ره‌کی: ڕێزمانی کوردی، زاری کرمانجی ژووروو، وشه‌سازی، فه‌رهه‌نگ، مه‌لامه‌حموودی بایه‌زیدی، ژابا. UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_61191.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_61191_aaf9b3c5c7086971f1f9216f6a982374.pdf ER -