TY - JOUR ID - 61553 TI - «شاخ» لە شیعری شێرکۆ بێکەسدا: واتا و هێما JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - عثمان, هریم AD - مربی ادبیات کردی، دانشگاه سلیمانیه، کردستان عراق Y1 - 2020 PY - 2020 VL - 6 IS - 1 SP - 191 EP - 219 KW - شیعری هاوچەرخی کوردی KW - هێما KW - واتا KW - شاخ KW - شێرکۆ بێکەس DO - 10.34785/J013.2020.465 N2 - شاخ بۆ کورد شوناس و پارێزەری شوناسەکەی بووە. ئەمەش هۆکاری دەوڵەمەندیی فەرهەنگی شاخی لە زمان و ئەدەبیاتدا پێک‌هێناوە کە زیاتر لە ٢٠٠ وشەی بۆ شاخ هەیە. شێرکۆ بێکەس شاعیری هاوچەرخی کورد کە ئەزموونی شیعری شاخی هەیە، لە ساڵی ١٩٨٥ تا کۆتایی ١٩٨٦ لە شاخ بووە و دژی ڕژێمی بەعس شیعری نووسیوە. لە شیعرەکانیدا فەرهەنگێکی هونەری ڕەمزیی جیاواز لە فەرهەنگی گشتیی شاخ بونیادناوە؛ ڕەمزی شاخی لە زۆر ڕەهەند و پنتی جیاوازدا بە شێوەی هونەری و هەندێ جاریش وەک دروشم بەکارهێناوە. لایەنە هونەرییەکەی جوانییەکی بەرز و دروشم‌بازییەکەش هونەرێکی نزمی لێکەوتووەتەوە. ڕەمزیش کە هونەرێکی نوێی شیعرە، ئاوێزانی لێڵی و، تەم‌ومژاوییە. لە شیعریشدا پانتاییەکی هونەرییە بۆ وەستانەوە بە ڕووی نادادیی کۆمەڵایەتی، سیاسی و دیکتاتۆریەتدا. وێڕای ئەمانە، شاعیر لە ڕێگەی ڕەمزی شاخەوە سیستمێکی فراوانی مانایی بە ڕەهەندە جیاوازەکانی وەک ئازادی، هەژاری، جەستە و دەروون، خەبات، شار و پیرۆزیی بەخشیوە، کە ئەمانەش لە مانا و ڕەمزی شاخ لە فەرهەنگی گشتیدا جیاوازن. زاڵیی ڕەگەزی گێڕانەوە لە شیعری شێرکۆدا، بووەتە هۆی گێڕانەوەی مێژوو بە شیعر؛ ئەمەش لاوازیی شیعرییەت و گوتاری لەشاخدا مانەوە و پیرۆزیی شاخی بەرهەم ‌هێناوە. UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_61553.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_61553_baf9eb7e2b051edd0ad9015cd0685a37.pdf ER -