TY - JOUR ID - 61764 TI - شیکاریی گێڕانه‌وه‌ناسانه‌ی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوێکی کەنیشک‌کوژی JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - محمدی, فرهاد AD - گروه زبان و ادبیات کُردی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران Y1 - 2021 PY - 2021 VL - 6 IS - 2 SP - 163 EP - 176 KW - گێڕانه‌وه‌ KW - گێڕانەوەناسی KW - ئایدیۆلۆجی KW - کەنیشک‌کوژی KW - بایەخە کۆمەڵایەتییەکان KW - دەوری هۆکار DO - 10.34785/J013.2020.409 N2 - ژیانی ئاسایی و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک گونجاوترین و گرنگترین به‌ستێنه‌ بۆ لێکدانه‌وه‌ و شیکاریی گێڕانه‌وه‌ جۆراوجۆره‌کانی ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی، چونکه‌ له‌ زۆربه‌ی کاتەکاندا بۆچوون و ڕوانگه‌ی جیاوازی تاکه‌کان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌ هۆی فره‌چه‌شن­بوونی گێڕانه‌وه‌کانی ڕووداوێکی تایبه‌ت. له‌م ڕووه‌وه‌ به‌ ڕاڤه‌کاری و شیکاریی گێڕانه‌وه‌ جیاوازه‌کانی ڕووداوێکی تایبه‌ت که‌ له‌ ژیانی ئاساییدا ڕووی داوه‌، ده‌توانین له‌ بواری گێڕانه‌وه‌ناسیدا، به‌تایبه‌ت له‌م لایه‌نه‌وه‌ که‌ بیر و هزر و ئایدیۆلۆجیی تاکه‌کان له‌ به‌دیهاتنی گێڕانه‌وه‌ جیاوازه‌کاندا چ ده‌ورێکی هه‌یه‌، کۆمەڵێ زانیاریی پڕبایه‌خ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ‌دراوه‌ به‌ شێوازێکی کرده‌یی، چه‌ندین گێڕانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ڕووداوێکی تایبه‌ت ڕاڤه‌ بکرێ. ڕووداوه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌: «باوکێک که‌نیشکه‌که‌ی خۆی به‌هۆ‌ی ڕەدووکەوتنی له‌گه‌ڵ کوڕێکدا ده‌کوژێت». ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌کرێ به‌ شێوازی جۆراوجۆر‌ و به‌ چه‌شنێک بگێڕدرێته‌وه‌ که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ گێڕانه‌وه‌کان جیاوازیی بنه‌ڕه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ­تردا هەبێت، لەبەر ئەوەی که‌سایه‌تیی تاکه‌کان و ده‌رئه‌نجامی کۆتایی گێڕانه‌وه‌که‌ له‌ هه‌ر یه‌ک له‌م گێڕانه‌وانه‌دا ده‌گۆڕدرێت و جیاواز دەبێت‌. ده‌ور و که‌سایه‌تیی باوکه‌که‌، که‌نیشکه‌که‌، کوڕه‌که‌، هه‌روه‌ها ده‌وری ڕێکخراوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌م گێڕانه‌وانه‌دا ده‌گۆڕدرێ و له‌ هه‌ر کامدا به‌ شێوازێکی جیاواز ده‌رده‌که‌وێ. ئەم توێژینەوەیە، کە بە شێوەی شیکارانە ئەنجام دراوە، ئامانجەکەی ئەوەیە چۆنیەتیی بەدیهاتنی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوی بەرباس شی ‌بکاتەوە و هۆکارەکانی دیاری بکات. دەستکەوتی وتارەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سه‌رچاوه‌ی جیاوازیی گێڕانه‌وه‌کانی ڕووداوی ئاماژه‌پێ­کراو بۆ بەرگریمانەکانی ڕوانگه‌ی وەگێڕ و ئه‌و هۆکاره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ وەگێڕ له‌و لایه‌نه‌وه‌ ڕووداوه‌که‌ دەگێڕێتەوە. UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_61764.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_61764_20bf2646b0ca4b2d0af850bdd23b6234.pdf ER -