TY - JOUR ID - 61971 TI - لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان لە ئەدەبی کوردیی ناوەندیدا: سەرنجدانێک بە ڕۆڵ و پێگەی عەلائەدین سەجادی‌ JO - پژوهشنامه ادبیات کردی JA - JOKL LA - fa SN - 2645-3657 AU - ملائی, ناصح AD - دکتری زبان و ادبیات عربی، کارشناسی زبان و ادبیات کردی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران Y1 - 2021 PY - 2021 VL - 7 IS - 1 SP - 151 EP - 164 KW - ئەدەبی بەراورد KW - ئەدەبی کوردی KW - ئەدەبی کوردیی ناوەندی KW - عەلائەدین سەجادی DO - 10.34785/J013.2021.579 N2 - نزیکەی دوو سەدە لە بەدیھاتنی ئەدەبی بەراورد و لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان تێ­دەپەڕێت. ئاخێزگە و ناوەندی لەدایک­بوونی ئەم بەشە لە ئەدەب، ناوەڕاستی ئورووپا و بە تایبەت وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بوو. گرنگیی لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان­ بۆ وێژەوانانی زۆرێک لە نەتەوەکانی دیکە خێرا دەرکەوت و لەو کاتەوە بەردەوام بۆ پەرەسەندن و خۆماڵی­کردنی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەگەلە ھەوڵ دەدن. توێژەرانی ئەدەبی کوردیش لەم ڕەوتە بێ­خەبەر نەبوونە و بەش بە حاڵی خۆیان بۆ پێناسەکردنی ئەم زانستە نوێیە ھەوڵیان داوە. سەرەتای بەدیھاتن و داڕشتنی زاراوەی ئەدەبی بەراورد لە سەر دەستی یەکەم کەس لە ھەر ئەدەبێک و ھەروەھا ئەدەبی کوردییش گرنگە و گرنگییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئاستی زانیاریی و تێکۆشانی خاوەن ئەدەبەکە لە بواری لێکۆڵینەوە بەراودییەکان­دا پیشان دەدات. بە پێی بڕوای زاڵ، سەرەتای دەرکەوتنی زاراوەی ئەدەبی بەراورد و ھەروەھا ئەنجامدانی یەکەم لێکۆڵینەوەی بەراوردی لە ئەدەبی کوردی­ بە گشتی و ئەدەبی کوردیی ناوەندیدا بە تایبەت، بۆ حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی بیستەم لە لایەن عەزیز گەردی-ـەوە دەگەڕێتەوە. ئەم وتارە ھەوڵی داوە بە شێوازی لێکۆڵینەوەیی-شیکارانە ئاوڕێک لە سەر ڕەوتی بەکارھێنانی زاراوەی ئەدەبی بەراورد و ئەنجامدانی یەکەم لێکۆڵینەوەی بەراوردی لە ئەدەبی کوردیدا بداتەوە. لە دەستکەوتەکانی ئەم لێکۆڵینەوە دەرخستنی ئەو بابەتە بووە کە وێژەوانانی کورد، پێشتر لەو کاتەی ئاماژەی پێ­کرا ئاگایان لە ئەدەبی بەراورد بووە و لە ڕاستی­دا لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا لێکۆڵینەوەی بەراوردی ئەنجام دراوە. عەلائەدین سەجادی بۆ یەکەم ­جار لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردیدا (١٩٥٢)، زاراوەی ئەدەبی بەراوردی بە کار ھێناوە و دەستی داوەتە لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردی لە نێوان ئەدەبی کوردی لەگەڵ ئەدەبگەلی کۆنی دونیا و پێکەوە ھەڵی‌سەنگاندووە.    UR - https://jokl.uok.ac.ir/article_61971.html L1 - https://jokl.uok.ac.ir/article_61971_6501b02e9f706e264781dc6289d750ab.pdf ER -