لێکه‌وته‌ی تاراوگه‌ له ئه‌ده‌بی کوردیدا به‌نموونه‌ی تێکستی مه‌ولانا خالید، نالی، حاجی قادر، پیره‌مێرد، زێوه‌ر

نوع مقاله: مقاله پژوهشی

نویسندگان

1 استادیار گروه ادبیات کردی، دانشگاه سوران، اربیل، عراق

2 دانشیار گروه ادبیات کردی، دانشگاه سوران، اربیل، عراق

چکیده

مه‌به‌ست له چه‌مکی‌ لێکه‌وته‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌وا دوای مانه‌وه‌ و نیشته‌جێ­بوونی شاعیران و ڕۆشنبیران له‌سه‌رزه‌مینی تاراوگه‌، درک کردنێکی قووڵی غه‌ریبی و بێ ئۆقره‌یی له‌ شیعر یا خود نووسینه‌کانیاندا هه‌ستی پێده‌کرێت، جا ئه‌م غه‌ریبی و بێ ئۆقره‌ییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی تێفکرین و دونیابینییه‌کدا له‌ نێو تێکست شوێنی بۆ کراوه‌ته‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌م باسه‌ لەسەر دوو دونیابینیى جیاوازی منەوەرانی کوردى تاراوگە دەوەستێت، هەر یەکێک لەم شێوازانە دونیابینیی و شێوازی سەر هەڵگرتنەکەیان جیاوازە، سەردەم و شوێنکاتی هەر یەکێک لەم تاراوگەبووانه‌ جیاوازە، بۆیە دەبینین لێکەوتەی تاراوگە کاریگەری جیاوازی لەسەر منەوەرانی تاراوگە هەیە. قۆناغی یەکەمی تاراوگەبوون لە  مەولانا خالیدی نەقشبەندیی و نالى شاعیره‌وه‌ دەست پێدەکات، ئێمە ناومانناوە "تاراوگە له‌ ڕه‌هه‌ندی دیندارییه‌وه‌"، دونیابینیى ئەم قۆناغەی تاراوگە، لە قۆناغەکه‌ی دیکه‌ تەواو جیاوازە. مەولانا خالیدی نەقشبەندی و نالی‌، زادگە و نیشتیمانیان لە چوارچێوەی بەهاکانى ئایین سەیر کردووە، لەسەر مەسەلەی نەتەوەیی کەمتر وه‌ستاون‌. قۆناغی تاراوگەبوونی دوای مەولانا خالید لە حاجی قادری کۆییەوە دەست پێ‌ دەکات، ئەم قۆناغەمان ناوناوه‌ "تاراوگه‌ له‌ ڕه‌هه‌ندی ناسیۆنالیستیه‌وه"‌، ئەگەرچی حاجى قادرى کۆیی لەنێو دونیای دەسەڵات و کاریگەرییەکانی ئایین تاراوگەبووه‌، بەڵام دۆخی تاراوگەبوونەکەی وەرگێڕاوه‌ته‌ سەر خزمەتی نەتەوەیی و وشیاریی دروست­کردووه‌، بەهۆیەوە تەکانێک بەبەر کۆمەڵگە دەدات، لە نێو ئەدەب و تێفکرین لەمەڕ پرس و بابەتەکانی نیشتیمان خاڵێکی وەرچەرخان دروست ده‌کات، له‌ تاراوگەبوونی حاجی قادر و پاشان پیره‌مێردی شاعیر و زێوه‌ردا، نەتەوە و نیشتیمان دەبێتە چەقی قورسایی ئایدیاى تێکستەکانی شیعر.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

The Experience of Exile in Kurdish Literature (Mawlana Khalid, Nali, Haji Qadir, Piramerd, and Zeewar)

نویسندگان [English]

  • Kaifi Muhammad Aziz 1
  • Yadgar Rasul HamadAmmen 2
1 kurdish deparetement, Art faculty, Soran University,Erbil, Iraq
2 Kurdish department, Art Faculty, Soran University, Erbil, Iraq
چکیده [English]

This paper is an attempt to shed light upon different types of exiles, their specific characteristics, and the temporal and spatial aspects of them in Kurdish literature. Thus, the experience of exile for such men of letter in Kurdish literature as Mawlana Khalid, Nali, Haji Qadir, Piramerd, and Zeewar turns out to be a different experience. The first stage of exile starts with Mawlana Khalid, an exile within the religious framework, and its world vision is different from the other stages. That is, Mawlana Khalid and Nali viewed homeland and country through religion and did not pay a considerable attention to nation. After Mawlana Khalid, the next stage starts with Haji Qadir Koyi, and that is nationalism. Although Haji Qadir was exiled in the world of authority, he transformed his exile as an occasion to serve his nation and raise awareness among his people. This stage become a turning point in the literary works to focus on the issues related to authority. The exile of Haji Qadir and his fellows introduced homeland, country, and nation as a subject for poetry.

کلیدواژه‌ها [English]

  • concept of Exile
  • Mawlana Khalid
  • Nali
  • Haji Qadir
  • Piramerd
  • Zeewar