شێعری منداڵان، بە کەیفی گەورەساڵان: خوێندنەوەی شێعری کوردیی منداڵان له کوردستانی ئێراندا

نوع مقاله: مقاله پژوهشی

نویسنده

دبیر آموزش و پرورش، بانه، ایران

چکیده

سەرنجدان بۆ منداڵ و منداڵیی، وەک چەمک یان قۆناغێکی تایبەت لە ژیانی مرۆڤ، زەمەنێکی زۆر تێناپەڕێ. بە گوتەی فلیپ ئاریس، لە چاخەکانی ناوەڕاستدا، هیچ هێما و ئاماژەیەک بۆ چەمکی منداڵیی لە ئارادا نەبووە. ئێستا، بە پێچەوانەی سەردەمانی پێشوو، منداڵ وەک بوونەوەرێکی هەستیار، شیاوی سەرنج و ئاوڕدانەوەی تایبەتە. ئەگەر لە ڕابردوودا منداڵ وەک سووژەیەک نەبیندراوە و بۆ «منداڵی»یش، وەک تافێکی ناوازە، هیچ بایەخێک دانەندرابێت. بە بۆنەی دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی وەک خێزان و پەروەردە و جیهانی سایبێری، تێڕوانین بۆ منداڵ تووشی گۆڕانی بنەڕەتی بووە. یەکێک لەم بەستێنانە کە بۆتە مەکۆی رامان و کارکردن بۆ منداڵان، ئەدەبیاتە. لەم ناوەشدا، شێعر، جێگەیەکی تایبەتی هەیە. شێعری منداڵان، بە پێچەوانەی ئەو ڕەوتەی کە لە ناوچەی ئێمە پەرەی ساندووە، کارێک نییە کە بە ئاسانی بە دەستەوە بێت. بەڵکوو پێویستی بە شارەزایی و ئەزموونی بەهێزی شاعیرە لە بووارەکانی خوێندنەوەی منداڵیی. ئەرگیۆمێنتی سەرەکی ئەم وتارە ئەمەیە کە شێعری منداڵان لای ئێمە، نەک بە حەزی منداڵان و  ڕەچاوکردنی هەستیارییەکانی قۆناغی منداڵیی، بەڵکوو بە خواست و  حەزی گەورەکان و بە نزمترین ئاستی مەعریفی چالاکانی ئەم بوارە بەرهەم دێت. لەم وتارەدا، پاش ئاوڕێکی کورت لە چەمکی منداڵ و منداڵیی، باسی تایبەتمەندییەکانی شێعری منداڵان دەکرێ و هەوڵ ئەدرێت لە چەندین کتێب و نموونە شێعری کە لەم ساڵانەی دواییدا لە کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو بۆتەوە، لێکۆڵینەوە بکرێت.  

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

Children’s Poetry for Adults’ Taste: Reading Kurdish Children’s poetry in the Iranian Kurdistan

نویسنده [English]

  • Ahmad Shabani
Teacher, Baneh, Iran
چکیده [English]

The study of childhood stage, as a specific concept and period in human life, does not have a long history. According to Philippe Aries, there has been no reference to the concept of childhood in the Middle ages. Unlike in the past, children as intelligent beings are now considered to deserve special attention and analysis. In the past, a child was like an unseen subject, and no value was given to childhood as a unique period of life, however, this view has changed dramatically because of social organizations such as family, education, and the cyber world. One of the significant contexts for thinking and working for children is literature, and among different literary genres, poetry has a specific situation. Contrary to the present viewpoint in the Iranian Kurdistan, children’s poetry is not easily achieved. The poets are required to have extensive expertise and experience in childhood studies. The main argument of the present study is that Kurdish children’s poetry does not consider the sensitivity of the childhood period and is not written according to children’s taste but to adult’s taste and desire and with minimal knowledge. This paper will first explore the concepts of child and childhood, then will discuss the characteristics of children’s poetry and try to study several books and pieces of poetry, written and published in Iran in the past few years.

کلیدواژه‌ها [English]

  • child
  • Childhood
  • Children’s poetry
  • Adults
  • Iranian Kurdistan