بۆچوونێکی نوێ لەسەر سەرەتای شیــعری نوێــی کـــــوردی: دوکتۆر لویس ئۆلسن فاسووم وەک پێشــەنگ

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسنده

پژوهشگر مستقل، مهاباد، ایران

10.34785/J013.2020.257

چکیده

گەرچی توێژینەوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە که شیعری نوێی کوردی له دەیەی دووهەم و سێهەمی سەدەی بیستەمدا و به ڕوانینێکی وردتر له ساڵی ١٩١٨ بەم لاوه له دەڤەری سلێمانی و لە سەر دەستی شاعیرانێک وەک شێخ نووری شێخ ساڵح و پاشان گۆران چەکەره و گەشەی کردووه، بەڵام له ڕاستیدا دەکرێت تەنانەت بەر لە پشکووتنی سەدەی بیستەم هەندێ ڕەگەزی تازەبوونەوه له شیعری شاعیرانێکی وەک حاجی قادردا بەدی بکەین. ئەوەی ئەم لێکۆڵینەوەیه بریارە به شێوازێکی شیکارانه و بەپێی لێکدانەوەی بەڵگەکان لە سەری بڕوات، ئەو بابەتەیە که له ڕاستیدا پێشتر لە ساڵی ١٩١٨ له شوێنێکی تر و کەسێکی تر دەستی داوەته نوێ‌کردنەوەی شیعری کوردی؛ ئەویش قەشەیەکی ئەمریکی-نۆروێژییه به ناوی لویس ئۆلسن فاسووم که ساڵی ١٩١٢ له مەهاباد بەرهەمێکی له چاپ داوه کە هەندێ شیعری کوردی به شێوازی نوێ و لەسەر کێشی پەنجەیی تێدا بەدی‌ دەکرێت.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

A New Perspective on the Origin of Modern Kurdish Poetry: Ludvig Olsen Fossum as a Pioneer

نویسنده [English]

  • Salaheddin Ashti
Independent Researcher, Mahabad, Iran
چکیده [English]

Most of the literature available on Kurdish poetry emphasize that modern Kurdish poetry was developed in the 1910s, and more precisely since 1918, in Sulaymaniyah by poets including Sheikh Nuri Sheikh Salih and Goran. However, signs of the development of Kurdish poetry can be also observed earlier, especially in the works of such poets as Haji Qadir. The present study, adopting a descriptive-analytical method, seeks to modify these indicators based on the newly-found documents and evidence. A relatively less known poet has composed Kurdish poetry in a new style at an earlier time and a different place. An American-Norwegian priest, named Ludvig Olsen Fossum, published his work in Mahabad in 1912, including a few Kurdish poems in a new style following the syllabic metrical system.

کلیدواژه‌ها [English]

  • Modern Kurdish Poetry
  • Origin
  • Modernism
  • Pioneer in Modern Kurdish Poetry
  • Ludvig Olsen Fossum
سەرچاوەکان
ئیلخانی‌زادە، سوارە (٢٠١٤). شەنگەسوار، سەرجەمی بەرھەمەکانی سواره. ئامادە کردن و پێداچوونەوەی سەلاحەددین ئاشتی، کۆکردنەوەی عومەر ئێلخانی.چاپی یەکەم، سلێمانی: غەزەلنووس.
حوسێن‌پوور، جەعفەر (ھێدی) (٢٠١٦). ئینجیل بە کوردی موکریانی. فەیسبووکی ھێدی.
ئینجیلی موقەددەس (١٩١٩). وەرگێڕانی فاسووم لە زمانی سەرەکی یۆنانییەوە، ئەمریکا.
فاسووم، لویس ئۆلسن (١٩١٢). کتێبی شیعرانی ڕووحانی. چاپی یەکەم. [شوێنی چاپ: نادیار. چاپی دووهەم ١٩١٤-١٩١٥].(دوایین لاپەرەی ئەم کتێبە کە فاسووم بە ئینگلیسی نووسیویەتی؛ ئوستاد عەلی مەیمەندی تایبەت بەم وتارە کردوویەتە کوردی).
فاسووم، لویس ئۆلسن (١٩١٩). ڕێزمانی زمانی کوردی بەکردەوە. ئەمریکا.
قازی، حەسەن (٢٠٠٨). سروودێکی لەبیرکراوی کوردی. ماڵپەڕی ڕوانگە.
کەریمی، عەلی (٢٠٠٨). نیشتمان، بڵاوکەرەوەی بیری کۆمەڵەی ژ.ک. ئامادە کردنی عەلی کەریمی، بەشی دیاریی کۆمەڵەی ژ.ک. بۆ لاوەکانی کورد، ١٩٤٣، لل ٩٠-٩٣. لەم چاپەی بنکەی ژین‌دا کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٨، لە ڕووی زنجیرەی لاپەڕەکانەوە دەبێتە لل ٢٨٤٠٢٨٧.
لۆر، ئێن. جەی. (٢٠٠٨). کورتەیەکی مێژوویی سەبارەت بە چالاکییەکان لە کوردستان. وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی. ماڵپەڕی ڕوانگە.
لێگری، جان. (٢٠٠٩). ئێڵ. ئۆ. فاسووم میسیۆنێری کوردان. ئاوریلی 1968. وەرگێڕانی لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی. ماڵپەڕی ڕوانگە. ٩ ی مارسی ٢٠٠٩. (ھەڵبەت پێویستە بڵێم کە جان. لێگری لە دایکەوە دەبێتە نەوەی دوکتۆر فاسووم.)
نەبی، عەدەن (٢٠٠٧). یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە ئێران. وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی. ماڵپەڕی ڕوانگە، 5ی سێپتامبری ٢٠٠٧.