سیماکانی نوێبوونەوە له‌ بونیادی قاڵبە شیعرییه‌کانی (دڵزار)دا

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسندگان

1 بەشی زمان و وێژەی کوردی، فاکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی سۆران

2 گروه کردی، دانشکده ادبیات، دانشگاه سوران، اربیل، عراق

10.22034/jokl.2024.138657.1285

چکیده

دڵزار وەک شاعیرێکی نوێخوازی کورد، لەڕووی بونیادی فۆرمەوە هەنگاوی بەبڕشتینوێخوازیی ناوە و لەچەندین ڕووەوە شیعرەکانی سیمای نوێبوونەوەیان پێوە دیارە، هەر ئەمەش بووەتە پرسی توێژینەوەکەمان و لە ژێر ناونیشانی "سیماکانی نوێبوونەوە لە بونیادی قاڵبە شیعرییەکانی (دڵزار)دا" هەوڵی خستنەڕووی ئەو داهێنان و نوێکاری و گۆڕانکارییانە دراوە، کە شانبەشانی شاعیرانی نوێخوازی دیکەی ئەو قۆناغە شیعری کوردییان پێ نوێ کردۆتەوە.
پرسی قاڵبە هونەرییەکانی شیعر لە قۆناغی نوێبوونەوەی شیعری کوردیدا، پرسی بابەتێکی بەرفراوان و دەوڵەمەند و پڕ گۆڕانکاری و سیمای نوێکاری و داهێنانە، هەندێک لە شاعیرانی نوێخوازی کورد، بە ئاگایی و بە وردی کاریان لەسەرکردووە و شیعریان تێدا هۆنیونەتەوە. دڵزار یەکێکە لەو شاعیرانەی زۆربەی شیعرەکانی لە چوارچێوە جیاوازەکانی قاڵبە هونەرییەکاندا داڕشتوون، کە شایانی ئەوەبوون توێژینەوەیان لەبارەوە بکرێت و سیماکانیان بخرێنەڕوو.
بە پشت بەستن بە تیۆری هونەرە ئەدەبییەکان و بە میتۆدی وەسفی شیکاری لە سنووری دیوانەکەیدا، کار لەسەر ئەو دەقانە کراوە، کە وەک قاڵب لەسەر بنەمای لەت بونیادنراون. بایەخی توێژینەوەکە لەوەدایە، کە بە وردی دەستنیشانی سنووری قاڵبەکانی کردووە و ئەو کەلێن و ئاڵۆزی و ناڕوونییانەی لە لێکۆڵینەوەکانی پێشتردا هەبوون ڕەواندوویەتییەوە و بۆ لەمەودواش کارئاسانیی بۆ توێژەران دەکات و هانیاندەدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست کار لەسەر قاڵبە هونەریەکانی شیعری شاعیرانی دیکەش بکرێت.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

Features of renewal in the structure of Dilzar's poetic templates

نویسندگان [English]

  • Sarbaz Majid Khoshnaw 1
  • Yadgar Rasul HamadAmmen 2
1 Department of Kurdish language and literature, University of Soran
2 Kurdish department, Art Faculty, Soran University, Erbil, Iraq
چکیده [English]

Dilzar's poems appeared in a sensitive environment full of changes that affected the content and form of his poems in terms of innovation and moving away from the previous style. In order to investigate these questions, the research entitled (b) (Features of Innovation in the Structure of Dilzar's Poetic Forms).
The problem of the structure of poetic patterns in the stage of renewal is full of changes and creativities. The poets of the renewal phase in Kurdish poetry made many important contributions in this regard, especially Dilzar, who possessed many models of renewal and turbulent manifestations in the structure of his poetry.
The paper relies on the theory of literary arts so that the researcher can delve deeper and more accurately into the installation of the types of artistic templates in his poetry within the descriptive and analytical approach.
The research consists of one chapter and two sections. The first section is concerned with the individual types of molds, while the second section is concerned with the types of compound molds.
The paper ends with some conclusions and recommendations.

کلیدواژه‌ها [English]

  • Plot
  • Templates
  • Musammet
  • Mustazad
  • Muwashah

مقالات آماده انتشار، پذیرفته شده
انتشار آنلاین از تاریخ 01 شهریور 1403
  • تاریخ دریافت: 02 اسفند 1401
  • تاریخ بازنگری: 04 خرداد 1402
  • تاریخ پذیرش: 07 اسفند 1402