شێوازناسیی وێژەی گۆرانی: تایبەتمەندییە سەرەکییەکان

نوع مقاله: مقاله پژوهشی

نویسنده

مامۆستای بەشی زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیسی و توێژەری نیوەکات لە توێژینگەی کوردستان ناسی، زانستگای کوردستان

چکیده

ئه‌م وتاره‌ ده‌یه‌وێ تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی شێعری گۆرانی له‌ رووی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه‌ بخاته‌ به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و پاشان هه‌وڵ ده‌دات مۆرکە به‌رچاوه‌کانی وێژەی گۆرانی لە رووی شێوازناسیی ئه‌ده‌بییەوە‌ دیاری بکات. ‌ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌‌ سه‌ره‌تا به‌م پرسه‌وه‌‌ ده‌ست پێ­ده‌کات که‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ کامه‌ن که‌ له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌خرێنه‌ به‌ر تیشکی شی­کردنه‌وه‌ و پاشان له‌م پرسیاره‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌ که‌ کۆی به‌رهه‌مه‌کانی وێژەی گۆرانی له‌ رووی زاراوەناسیی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ چ خانه‌یه‌که‌وه‌؛ به‌ واتایه‌کی تر، له‌ زاراوه‌کانی «قوتابخانه»، «رێباز»، «ئوسلوب»، یان «نه‌ر‌یتی ئه‌ده‌بی»، به‌کارهێنانی کام یه‌ک ده‌توانێ ‌له‌ رووی شێوازناسییه‌وه‌ پڕبه‌پێستی کۆی هاوچه‌شنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سامانە ئەدەبییە‌ بێ. پاشان، تایبه‌تمه‌ندییه‌ شێوازناسانه‌کانی وێژەی گۆرانی به‌ سه‌رنجدان به‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ شی ده‌کرێنه‌وه‌: کێش، زمانی شێعری و هه‌ڵبژاردنی وشه‌، قاڵبی ئه‌ده‌بی، سه‌روا، ئیماژ و ئولگووه‌ ده‌نگییه‌کان، دوانه‌ی روخسار/ ناوه‌رۆک، یه‌کێتی ئه‌نداموار، دوانه‌ی عه‌قڵ/ هه‌ست و به‌رده‌نگ. له‌ کۆتاییشدا، هه‌وڵ ده‌درێ جیاوازییه‌ شێوه‌یی و ناوه‌رۆکییه‌کانی وێژەی گۆرانی له‌گه‌ڵ وێژەی کلاسیکی کرمانجی ناوەڕاست بخرێته‌ به‌ر ده‌ست و له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌راوردکارییه‌کی شێوازناسانه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو نەریتە ئه‌ده‌بییه‌دا‌ ئاراسته‌ بکرێ.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

Gorani Literature: Main Stylistic Features

نویسنده [English]

  • Bakhtiar Sadjadi
چکیده [English]

This paper is an attempt to discuss the characteristic features, in form and content, of Gorani poetry and to determine its main stylistic features. The study begins with the question, “which texts are to be analyzed in this study?”and goes on to investigate the question, “how are we to classify Gorani literary texts regarding its stylistics?” In other words, which one of the terms “school,” “trend,” “mode” or “literary tradition” can be applied to Gorani literary texts so that its nature is appropriately expressed. Following that, the characteristic features of Gorani literature, in regard to its stylistics, will be analyzed in terms of meter, language, poetic diction, form, rhyme, imagery and sound patterns, form/content bipolar, organic unity, sense/sensibility bipolar and audience. In the end, distinctive formal and thematic features of Gorani and classical Kurmanci literature will be defined and a comparative stylistic study of these two literary modes will be offered.

کلیدواژه‌ها [English]

  • Stylistics
  • Trend
  • meter
  • Rhyme
  • sound patters
  • form/ content binary
  • organic unity