جوانیناسی و شیعری هێمن

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسندگان

1 کارشناس ارشد زبان و ادبیات فارسی

2 استادیار زبان و ادبیات فارسی دانشگاه کردستان

چکیده

جوانیناسی ­هەر لە سەردەمی سوقرات و بگرە کۆنتریشەوە بە فۆرم و شێوازی جیاواز لە لایەن فەیلەسووفانی یۆنانەوە لێکدانەوەی لەسەر کراوە. بیری تێڕامان لە جوانی لە سەردەمی کلاسیکدا گەیشتە چڵەپۆپەی گەشەکردن. مێژووی سەرهەڵدانی جوانیناسی بە شێوازێکی زانستی بۆ سەرەتای سەدەی هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. یەکەم‌ جار فەیلەسووفی ئاڵمانی، ئەلێکساندێرکۆتلیب باوم گارتێن (١٧٦٢-١٧١٤)، زاراوەی جوانیناسی بەکار هێنا.ئاواز (مۆسیقا) بەشێک لە پێکهاتەی جوانیناسی و رەگەزە بنەڕەتییەکانی شیعرە. لە راستیدا شیعر ئاخاوتنێکی ئاوازییە و هەست و سۆز دەبزوێنێ. هێمن لە زۆربەی شیعرەکانیدا گرنگییەکی تایبەتی بە ئاوازی شیعری داوە و بە بەهرەوەرگرتن لە ئاوازی ناوەوە و دەرەوە جوانییەکی تایبەتی بە فۆرم (رواڵەت) و ناوەرۆکی شیعرەکانی بەخشیوە و دەکرێ ئەم بابەتە وەک لایەنێکی جوانیناسی لە شیعرەکانیدا بپشکندرێ و بەرجەستە بکرێت.مەبەستی سەرەکی لە شرۆڤەی جوانیناسیی شیعری هێمن ئەوەیە ئەم بابەتە وەک تاقیگەیەک چاو لێکەین و بزانین شیعرەکانی چەندە لەم بوارەدا سەرکەوتوویە؟ چەندە هێمن هزرخەیاڵاویی ئاوێتەی جوانیناسی کردووە و هەستی بەردەنگ دەجووڵێنێت؟ مه‌به‌ست له‌م وتاره‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نییه‌ ‌بسه‌لمێنین شیعری هێمن به‌هره‌ی جوانیناسیی هه‌یه‌ و به‌س، به‌ڵکوو لە روانینێکی گشتیدا سه‌لماندنی ئه‌م راستییەیە که‌ شاعیرانی کورد شاره‌زای زانستی جوانیناسی بوون.لەم وتارەدا تیشک دەخرێتە سەر بەشێک لە جوانیناسیی ئاوازی و جوانیناسیی خەیاڵی شیعری هێمن کە لە ئافراندنی وێنەی شیعریدا رۆڵی سەرەکییان هەیە. شیعری هێمن خاوەنی خەیاڵێکی بەرز، هزرێکی قووڵ، زمانێکی رەوانە و هەر ئەم بابەتانە شیعری هێمن بەهێز و دڵڕفێن دەکەن. رەوتی بەکارهاتوو لەم لێکۆڵینەوەیەدا، رەوشتی ئێسنادی و کتێبخانەییە، کە لە فیش­نووسی لەسەر بابەتەکان پێکهاتووە.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

Aesthetics and Hemin's Poetry

نویسندگان [English]

  • Jafar Ghahramany 1
  • Sayyed Asaad Sheykhahmadi 2
1 MSc.Persian Literature
چکیده [English]

Aesthetics has been a subject to analysis since the time of Socrates and even before his time in various ways by the Greek philosophers. The idea of aesthetics reached its peak of excellence in the classical era. The introduction of aesthetics using the scientific method dates back to the eighteenth century. Alexander Gottlieb Baumgarten was the first to use the term aesthetics. Music is fundamental to the structure of poetry. In fact, poetry is like songwriting that affects the feeling. In most of his poems, Hemin has given a great importance to the music. This paper is an attempt to investigate the aesthetical perspectives in Hemin's poetry. The aesthetics of music and the imagination of Hemin's poetry are considered as the main factors in the formation of a poetic image. Hemin's poetry is full of such enriching characteristics like fantasies, profound thoughts, overwhelming emotions, and linguistic fluency.

کلیدواژه‌ها [English]

  • Aesthetics
  • Hemin
  • inner music
  • poetic image
 
سه رچاوه کوردییه کان)
 ئه حمه د ئه سوه د، نه وزاد (۲۰۱۵). فه رهه نگی زاراوه کانی ئه ده ب و زانسته مروفایه تییه کان. سلیمانی: ناوه ندی غه زه لنووس.
ئه حمه دی، ئیبراهیم (۱۳۹۳). فه رهه نگی کینایه و ده سته واژوی کوردی سورانی، زیوهری زمان. سنه: شه میم سنه.
سلیوه عیسا، هاوژین (۲۰۰۹). بنیاتی وینه ی هونه ری له شیعری شیرکو بیکه س دا. سلیمانی: ده زگای چاپ و په خشی سه رده م.
شیخه لئیسلامی موکری، سه ید محه ممه د (۲۷۰۸). دیوانی هیمن، سلیمانی: په خشانگه ی ئازادی. عومه ر مسته فا،
ئاسو (۲۰۰۹). به ها ئیستاتیکییه کانی شیعر. دهوک: چاپخانهی خانی.
قاره مانی، جه عفه ر (۱۳۹۶). زانستی رہو انبیژیی ئه ده بی به شی یه که می جوانکاری. سنه: زانستگای کوردستان (تویژینگهی کوردستان ناسی).
منابع فارسی)
احمدی، بابک (۱۳۸۰). حقیقت و زیبایی. تهران: نشر مرکز، چاپ پنجم.
پورنامداریان، تقی (۱۳۸۱). سفر در مه. تهران: نگاه. ویراست جدید.
پرین، لارنس (۱۳۷۳). در باره شعر. ترجمه فاطمه راکعی. تهران: امیرکبیر.
خان محمدی، محمد حسین (۱۳۸۴). علم بادی (آشنایی با آرایه های سخن) . قم: انتشارات امیرالمومنین.
دیچز، دیوید (۱۳۷۳). شیوه های نقد ادبی، ترجمه محمد تقی صدیقیانی و دکتر غلام حسین یوسفی. تهران: علمی.
چاپ چهارم. شمیسا، سیروس (۱۳۷۸). نگاهی تازه به باین. تهران: انتشارات فردوس.
فشارکی، محمد (۱۳۷۴). بدی. تهران: نشر نیل.
وزیری، علینقلی (۱۳۳۸). زیبایی شناسی. تهران: دانشگاه تهران، چاپ دوم.
همایی، جلال الدین (۱۳۶۳). فنون و بلاغت و صناعات ادبی. تهران: نشر هما.