لێکدانەوەی ئاستی زمانیی شیعری وەفایی

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسنده

کارشناس ارشد زبان و ادبیات فارسی

10.34785/J013.2020.869

چکیده

لە نێوان ئەو تایبەتمەندییانەی لە دەقێکدا بەرچاون، تەنیا ئەوانە بایەخی شێوازناسی‌یان هەیە کە لە ئافراندنی شێوازدا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە. ئەو تایبەتمەندییانە دەبێ لە ئاستی هزر، زمان و ئەدەبدا چەندپاتە بن و بەو تایبەتمەندییانە شێوازساز دەگوترێت. شێواز، بەرهەمی ڕوانینی تایبەتی هونەرمەندە کە لە شێوەیەکی تایبەت لە دەربڕین خۆیا دەبێت و لە ئەنجامدا لە زمانێکی تایبەت دەردەکەوێت. بۆ دیاری‌کردنی شێوازی شیعری کلاسیکی کوردی، سەرەتا دەبێ شێوازی شیعری شاعیرانی ناسراوی هەر قۆناغێکی ئەدەبی بە شێوەی سەربەخۆ شرۆڤە بکرێت، پاشان تایبەتمەندییە زمانی، ئەدەبی و هزرییەکانی هەرکام لەوانە تاوتوێ بکرێن. ئەو توێژینەوەیە لە ئاستی زماندا و بەتایبەت لە ئاستی دەنگ و وشەدا شیعری وەفایی دەخاتە بەر پشکنین تا بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی زمانی شیعری وەفایی دەرکەوێت. لە ئاستی دەنگدا لە کەرەستەکانی مۆسیقای دەق وەک مۆسیقای دەرەوە کە بە شی‌کردنەوەی کێش، سەروا و پاش‌سەروا دەردەکەوێت، دەکۆڵێتەوە. مۆسیقای ناوەوە بە ڕازەکانی جوانکاریی بێژەیی وەک سەروادار، هاوشێوە و دووپات لە دەقدا بەدی‌دێت. لەم توێژینەوەیەدا لە ئاستی وشە، وشە بیانییەکان و وشە کلیلییەکان وەک تایبەتمەندییەکی شێوازی تاکەکەس شی‌ دەکرێنەوە. ئەو توێژینەوەیە لە سەر بنەمای شێوازی تاکەکەس ئەنجام دراوە. بابەتی سەرەکیی شێوازی تاکەکەس دیاری‌کردنی ناسنامە و چەند شەقڵێکی کەسییە، نەک پەسن، یان لۆمەکردن و دەرخستنی سەرکەوتن، یان سەرنەکەوتنی شاعیر لە دونیای ئەدەبیدا.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

The Linguistic Stylistic Level of Wafa’s Poetry

نویسنده [English]

  • Jafar Ghahramany
MSc.Persian Literature
چکیده [English]

In Stylistics, the lingual, literary and intellectual features are called style creators. Prior to assessing each sorts of poetic style in Kurdish, the poetic styles of the outstanding poets in different eras have to be recognized. By revising the poetic style of stylist poets separately, the style of Kurdish poetry could be identified in different literary eras. The characteristics of any literary style in different literary periods could be determined following the understanding the characteristics of the contemporary poetic style in those periods. The present research was conducted on the linguistic level in order to highlighting and signalizing a part of the linguistic characteristics of Wafai’s poetic. Also, this research has paid attention to the phonetic level of external music, in which the weight and the number of rows as well as internal music determined the word, the percentage of non-Kurdish and key words, personal style and periodic style.  

کلیدواژه‌ها [English]

  • Style
  • Stylistics
  • Kurdish Poetry
  • Language Level
  • Phonetic Level
سەرچاوەکان
کوردی:
ئەحمەدی شاوەیسی میکایەڵی، مەلاخدر (نالی). (1378). دیوانی نالی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدولکەریمی مودەڕڕیس و فاتیح عەبدولکەریم. چاپی پێنجەم، سنە: کوردستان.
چالی، شەعبان. (2008). شێوازی شیعری جەزیری. هەولێر: حاجی هاشم.
خەزنەدار، مارف. (2003). مێژووی ئەدەبی کوردی. بەرگی چوارەم، هەولێر: وەزارەتی پەروەردە.
دەشتی، عوسمان. (٢٠١٣). ئەزموونی شیعری موکریان و شوێنی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا. هەولێر: حاجی هاشم.
سابڵاخی، میرزا عەبدوڕڕەحیم (وەفایی). (1390). دیوانی وەفایی. کۆکردنەوەی موحەممەد عەلی قەرەداغی، لێکدانەوەی
موحەممەد سەعید  نەججاری (ئاسۆ). سنه: کوردستان.
سەجادی، بەختیار. (١٣٩٦). «لێکدانەوەی شێوازناسانەی قوتابخانەکانی ڕوانگە و کفری: بە سەرنجدان بە شیعری شێرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت». پژوهشنامە ادبیات کُردی، س. ٣، ژ. 4، لل. ١٤٢- ١٧٦.
---. (١٣٩5). «شێوازناسی وێژەی گۆرانی، تایبەتمەندییە سەرەکییەکان». پژوهشنامە ادبیات کردی، س. 2، ژ. ٢، لل. ١25- ١48.
شەڕەفکەندی، عەبدوڕڕەحمان (هەژار). (١٣٨١). فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە. پێداچوونەوە محەممەد ماجد مەردوخ ڕۆحانی. تاران: سروش.
شێخ صالح، شێخ نووری. (1926). «ئەدەبیاتی کوردی». ژیان، س. 2، ژ. 4.
عومەر مستەفا، ئاسۆ. (2009). بەها ئیستاتیکییەکانی شیعر. دهۆک: خانی.
عومەر کاکى، حەمە نورى. (2008). شێواز لە شیعرى کلاسیکى کوردیدا. سلێمانى: تیشک.
عەلی ئەحمەد، پەخشان. (٢٠٠٩). شێوازی شیعری گۆران. سلێمانی: ڕەنج.
قەرەداغی، محەممەد عەلی. (1378). دیوانی وەفایی. چاپی دووهەم. سنە: ئانا.
گەردی، عەزیز. (١٩٩٩). کێشی شیعری کلاسیکی کوردی. هەولێر: وەزارەتی ڕۆشنبیری.
--- . (1979). رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا. ب. 3، سلێمانی.
مستەفا ڕەسووڵ، عیزەددین. (١٩٩٠). ئەدەبیاتی نوێی کوردی. هەولێر: فێرکردنی باڵا.
موکریانی، گیو. (٢٠٠٠). فەرهەنگی کوردستان (کوردی-کوردی). هەولێر: ئاراس.
 
فارسی
انوشە، حسن. (١٣٧٦). فرهنگنامە ادبی فارسی. ج. 2. تهران: فرهنگ و ارشاد اسلامی.
زرین کوب، عبدالحسین. (١٣٧٩). یاداشت‌ها و اندیشەها. چاپ پنجم. تهران: سخن.
--- . (١٣٧٢). شعر بی‌دروغ شعر بی‌نقاب. چاپ هفتم. تهران: علمی.
شمیسا، سیروس. (١٣٨٦). آشنایی با عروض و قافیه. تهران: میترا.
--- . (١٣٧٥). کلیات سبک­شناسی. چاپ چهارم. تهران: فردوس.
شفیعی‌کدکنی، محمدرضا. (١٣٨٥). موسیقی شعر. چاپ سوم. تهران: آگاە.
علیمرادیان، شاهرخ. (١٣٧٩). تکنیک نوشتن در روانکاوی. چاپ دوم. تهران: اورنج.
فرشیدورد، خسرو. (١٣٧٨). دربارە ادبیات و نقد ادبی. چاپ دوم ، تهران: امیرکبیر.
ملکی، پرخیدە. (١٣٧١). ریطوریقا، فن خطابە ارسطو. تهران.
وحیدیان کامیار، تقی. (١٣٧٢). «تکرار در زبان خبر و تکرار در زبان عاطفی». مجلە دانشکدە ادبیات و علوم انسانی. س. ٢٦، ش. 3 و ٤.