لێکدانەوەی شیعری «هەڵۆ»ی سوارە لە روانگەی پێکهاتەخوازییەوە

نویسنده

ماسته‌ری زمان و ئه‌ده‌بی فارسی، مامۆستای پەروەردە، بۆکان

چکیده

کارایی گێڕانەوە لە زمانی شیعردا لە کۆنەوە باو بووە و گێڕانەوە، گرێدراو بە کۆنترین دەقەکانە و لە زۆربەی دەقەکانی وەک ئیلیاد و ئۆدیسەی هۆمێرۆس و بەردنووسەکانی گلگامیش و هتد، رۆڵی سەرەکیی بینیوە. لەم توێژینەوەیەدا سەرەتا ئاوڕێکی کورت لە مێژووی رێبازی پێکهاتەخوازی دەدرێتەوە و پاشان بە پشت­بەستن بە روانگەی نووسەری ناسراوی پێکهاتەخواز، گرێماس، پێکهاتەی شیعری گێڕانەوەیی «هەڵۆ» ی سوارە ئێلخانی­زادە شرۆڤە دەکرێ. لە لێکدانەوەی ئەو شیعرە بەهۆی ئەوەی بنەمای چیرۆکی هەیە، هەر دوو توخمی «دەقی گێڕانەوە» و «چیرۆک­بێژ» بوونیان هەیە و بە وردی تاوتوێ دەکرێن. لەم سەردەمەدا کەمتر رەخنەیەک هەیە کاریگەری و کاردانەوەی بیروڕای پێکهاتەخوازیی تێدا بەدی نەکردرێ. شیعری هەڵۆ، بریتییە لە دیمەن و روانگەی جیاواز و دژواز یان ئامۆژگاری کە لە راستیدا تیشک دەخاتە سەر پانتایەکی بەرز و ئارمانی لە تایبەتمندییەکانی مرۆڤ و ئەو بابەتە وەک بایەخ بەرز دەنرخێنێ. وێکەوتنی هەڵۆ و قەلەڕەشە و ئاکار و سروشت و رەوشی جیاواز و دژواز، بابەتی ئەو شیعرە لەخۆ دەگرێ. رەوتی گێڕانەوە ناڕاستەوخۆ زەینی خوێنەر بۆ لای خۆی رادەکێشێ و دەیخاتە بیرکردنەوە. رەوتی چیرۆک لەم شیعرە جووڵەکردن لە ئارامی و ئۆقرەیی سەرەتایی بەرەو هەڵچوون  و پاشان گەڕانەوە بۆ ئارامییە. ئەو چیرۆکە خاوەنی کەسایەتییەکی (character) وا دەبینین کە بە شێوەیەکی کارا، کارتێکەریی لە سەر رۆح  و بیری خوێنەر هەبێ. دیالۆگ بە شێوازێکی ئەدەبی بەڕێوە چووە و رۆل، شوێن و پێگەی کەسایەتیی هەڵۆ و قەلەڕەشەی نواندووە و خوێنەر لە دژایەتی هزر و تێڕامانی هەر دوو کەسایەتیی چیرۆک ئاگادار دەکاتەوە. لایەنی کۆمەڵایەتی قارەمانی چیرۆک ئەرێنییە و بە شێوازێکی هونەری وێنا کراوە. ژانری ­ئەدەبی ­شیعری «هەڵۆ»، ئەدەبیاتی ­فێرکاری ) (Didactic Literature لە جۆری ­تەمسیل (Allegory)ە.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

The Study of Swara’s Eagle poem based on Structuralism

نویسنده [English]

  • Jafar Qahramani
Teacher of Comparative Language and Literature / Teacher
چکیده [English]

The use of narrative in poetic language has been common since long ago, and narrative as an integral and important part of ancient texts has been used in texts such as the Iliad and Odyssey of Homer and inscriptions Gilgamesh. In this study, the history of structuralism will be discuss briefly, and then considering the views of the famous structuralist author, Greimas, the structure of the narrative poem "The Eagle", written by Suwara Ilkhanizada would be analyzed. In this poem, given the narrative basis, both elements of "narrative" and "narrator" are there. This paper seeks to closely investigate these elements. The influence of Structuralism on literary criticism research in this era can be seen clearly. "The Eagle" including images, opposing views and conflicting advices, turns its attention to the ideal world of man and introduces it as a great value. In this poem eagle, raven, ethics, nature, and a contradictory situation are talked about. In an indirect way, it attracts the readers’ mind, and compels them to think. The flow of the story moves from initial relief to the climax, and finally returns to peace. This story, actively affects the mind and soul of the reader. The dialogues follow a literary style of writing. The roles, positions, and characters of eagle and raven are represented in a way that the reader understands the story of the two characters’ opposing ideas and views. The social aspect of the protagonist is positive, and it is depicted in an artistic way. "The Eagle" is a didactic piece of poetry, and a kind of allegory.

کلیدواژه‌ها [English]

  • “The Eagle”
  • Structuralism
  • narrative poem
منابع فارسی:
احمدی، بابک (1380) ساختار و تأویل متن، چاپ یازدهم، تهران: مرکز.
اخوت، احمد (1371) دستور زبان داستان، اڵفهان: فردا.
اسکولز، رابرت (1377) عناڵر داستان، ترجمه فرزانه طاهری، تهران: مرکز.
اسکولز، رابرت (1383) درآمدی بر ساختار گرایی در ادبیات، ترجمه فرزانه طاهری، تهران: آگه.
بالایی، کریستف؛ میشل کوی یپرس (1366) سرچشم ههای داستان کوتاه، ترجمه احمد کریمی حکاک، تهران: پاپیروس.
پراپ، ولادیمیر (1386) ریخت شناسی قڵ ههای پریان، ترجمه فریدون بدره ای، تهران: مرکز.
تودوروف، تزوتان (1382) بوطیقای ساختا رگرا، ترجمه محمد نبوی، چاپ دوم، تهران: آگه.
سمیعی، احمد (1389) نگارش و ویرایش، چاپ دهم، تهران: سمت.
سید حسینی، رضا (1387) مکتب های ادبی، چاپ چهارم، تهران: نگاه.
فورس رت، ادوار دمورگان (1384) جنب ههای رمان، ترجمه ابراهیم یونسی، چاپ پنجم، تهران: نگاه.
مستور، مڵطفی (1387) مبانی داستان کوتاه، چاپ دوم، تهران: مرکز.
مکاریک، ایرناری ام (1384) دانش نامه نظریه ادبی معاڵر، ترجمه م، مهاجر و محمد نبوی، تهران: آگه.
مکارک، رابرت (1383) داستان، ترجمه محمد گڕ رآبادی، تهران: هرمس.
میرصادقی، جمال (1385) عناصر داستان، چاپ چهارم، تهران: سخن.
میرصادقی، جمال (1386) ادبیات داستانی، چاپ چهارم، تهران: سخن.
ناتل خانلری، پرویز (1387) ماه در مرداب، چاپ چهارم، تهران: معین.
والاس، مارتین (1382) نظریه های روایت، ترجم محمّد شهبا، تهران: هرمس
یوسفی، غلامحسین (1371) چشمه روشن، چاپ چهارم، تهران: علمی.
یونسی، ابراهیم (1388) هنر داستان نویسی، چاپ دهم، تهران: نگاه.
سەرچاوە کوردییەکان:
 ئیلخانی زاده، سواره (1388) خه وه به ردینه. پەخشانگەی ئازادی. ----