جۆرە ئەدەبییەکان و کێشەی تیۆری و زاراوەسازییان لە ئەدەبی کوردیدا

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسنده

استادیار زبان و ادبیات کردی، دانشگاه صلاح‌الدین، اربیل، عراق

10.34785/J013.2020.881

چکیده

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵێکى شیکاریی-تیۆرى و پراکتیکییه بۆ خوێندنەوەی جۆره‌ ئه‌ده‌بییه‌کان، واتە ژانرەکان یان چەشنە ئەدەبییەکان له‌ ئه‌ده‌بى نووسراوى کوردیدا. تا ئه‌مڕۆ که‌مترین توێژینه‌وه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ئەنجام‌دراوە، بەڵام له‌ ئه‌ده‌بى جیهانیدا بایه‌خى زۆر بەم بابەتە دراوه‌ و مێژوویەکی کۆنى هه‌یه‌. بە سەرهەڵدانی ڕێبازی مۆدێرنیزمی ئەدەبی، توێژینه‌وه‌ى ورد لەسەر ئەم مژارە پێشکه‌ش کراوه‌. له‌ به‌شى یه‌که‌می وتاری بەردەستدا له‌ ڕوانگه‌یه‌کى تیۆریکەوە باس له‌م مێژووه‌ ده‌که‌ین؛ له‌ ئه‌ریستۆوه‌ تا ده‌گاته‌ نوێترین ڕوانگە له‌م باره‌یه‌وه‌، وه‌ک ڕوانینه‌کانى ژێرار ژێنێت بە نموونە. به‌شى دووه‌م تایبه‌ته‌ به‌ کێشه‌ى جۆره‌ ئه‌ده‌بییه‌کان له‌ ئه‌ده‌بى کوردیدا. له‌ ڕوانگه‌یه‌کى تیۆریک و پراکتیکییەوە، باس له‌ ڕوانینى هه‌ندێ له‌ نووسه‌ران و ئه‌دیبانى کوردى سه‌رده‌مى نوێبوونه‌وه‌ دەکرێ و تیشک دەخرێتە سەر کێشه‌ى ڕوانینى ڕه‌خنه‌یى و زاراوه‌سازى بۆ جۆره‌کانى ئه‌ده‌ب. توێژه‌ر ته‌واوى سه‌رچاوه‌ کوردییه‌کان له‌ باره‌ى جۆرە ئەدەبییەکانەوە دەخاتە ژێر لێکۆڵینه‌وه. له‌ سه‌ره‌تادا له ‌لاى توێژه‌رانى کورد شیعرى لیریک و شیعرى ئێپیک هه‌بووه‌، پاشان شیعری دراماتیک وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کى ئه‌ده‌بى ڕۆژئاوایى بۆ زیادکراوه، کە ئه‌مه‌یان به‌ لاوازی له‌ ئه‌ده‌بى کلاسیکی کوردیدا هه‌ستى پێ­کراوه و زیاتر لە ئەدەبی کوردیی سەدەی بیستەمدا دەر‌کەوتووە. پاشان ئه‌م دابه‌شکردنە لە ڕوانگەی توێژەرانی ئەمڕۆی ئەدەبی کوردییەوە گۆڕانى به‌سه‌ردا دێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شیعر هه‌رده‌م ڕووبه‌رێکى بەربڵاوی داگیرکردووه. ته‌نیا دوو بن‌جۆر، یان ژێرچەشنی شیعر له‌ ئه‌ده‌بى کوردیدا زۆرتر لەوانی تر گەشەی سەندووە، ئه‌مانه‌ش شیعرى لیریک و شیعرى فێرکارین. چیرۆکەشیعرەکانی ئەدەبی کلاسیکی کوردیش خاوەنی مۆرکێکی گێڕانەوەیین و جێگای سەرنجن‌. هۆکارى سەرەکیی گەشەی هەندێ بن‌جۆر لە ئەدەبی کوردیدا بۆ تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌ده‌بى کوردی کە لە وتارەکەدا شی‌کراونەتەوە، ده‌گه‌ڕێته‌وه.‌

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

Literary Genres and Their Theoretical and Terminological Challenges in Kurdish Literature

نویسنده [English]

  • Mohsen Ahmad Omar
Assistant Professor of Kurdish Language and Literature, Salahaddin University, Erbil, Iraqi
چکیده [English]

The present research is an analytical-theoretical and practical attempt to address and examine different literary genres practically in written Kurdish Literature.  The exploration of literary genres in world literature has an old history, and with the emergence of new literary trends, valuable research was conducted in this area; however, there are only a few attempts in this field concerning Kurdish Literature. In the first part of this paper, the prehistory of the studies – from Aristotle to new approaches like that introduced by Gerard Genette – is investigated. In the second part, the challenges regarding the different genres in Kurdish literature are elaborated. The views of contemporary Kurdish scholars are also evaluated and criticized. Furthermore, the challenges of term-formation and their categorization in literary genres are critically analyzed while focusing on the challenges related to the expression and identification of them in Kurdish literature. To do so, the author has examined the Kurdish sources related to literary genres. Kurdish researchers initially divided poetry into two types: Lyric and Epic. Dramatic poetry, as the typical western genre, was later added to this categorization, while it did not have much representation in Kurdish classical literature and mostly emerged in the twentieth century. This classification was later reviewed by contemporary Kurdish scholars and changes were made, since poetry has always occupied a vast area in the realm of literary productions. In Kurdish literature, two subtypes of poetry have flourished more than any other type: lyrical and didactic poetry. Narrative poems in classical Kurdish literature have also significant narrative features. The main factor in the development of literary genres in Kurdish literature is related to the intrinsic characteristics of the Kurdish literature addresses in this study.

کلیدواژه‌ها [English]

  • Literary Genres
  • Poem
  • Prose
  • Lyric
  • Didactic
  • Epic
  • Dramatic
سه‌رچاوه‌کان
کوردى
سه‌جادى. به‌ختیار و محەمەد مەحموودی (2004). فه‌رهه‌نگى شیکارانه‌ى زاراوه‌ى ئه‌ده‌بی. هه‌ولێر. ئاراس.
---. (١٣٩٥). مێژووی ئەدەبی کوردی: ئەدەبی گۆرانی. سنە: زانکۆی کوردستان، نامیلکەی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی.
سه‌جادى. عه‌لائه‌دین (1391). مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى. چاپى سێیه‌م. سنە: کردستان.
---. (1970). نرخ‌شناسى. به‌غدا.
قادر محەمەد، ئه‌نوه‌ر (2004). چه‌ند وتارێکى کوردناسى. سلێمانی: سه‌رده‌م.
گه‌ردى، عه‌زیز (1999). کێشى شیعرى کلاسیکى کوردى و به‌راوردکردنى له‌گه‌ڵ عه‌روزى عه‌ره‌بى و کێشى شیعرى فارسیدا (لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى شیکاریى به‌راورده‌)، هه‌ولێر.
گۆران، عەبدوڵا (2002). گۆران: نووسین و په‌خشان و وه‌رگێڕدراوه‌کانى. ئاماده‌کردنی ئومێد ئاشنا. چاپى دووه‌م. هەولێر: ئاراس.
---. (2003). دیوانى گۆران. چاپى سێیه‌م، تاران: داڵاهۆ، پانیز.
عومه‌ر. موحسین ئه‌حمه‌د. (2012). فه‌رهه‌نگى ئه‌ده‌بى. سلێمانى. ڕه‌خنه‌ى چاودێر.
خه‌زنه‌دار، مارف. (2001). مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى. به‌رگى یه‌که‌م. ئاراس. هه‌ولێر.
موده‌ریس. مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم (1391). دوو ڕشته‌. فه‌رهه‌نگێکى عه‌ربى کوردییه‌ به‌ هه‌ڵبه‌ست. چاپى دووه‌م، سنندج: کردستان.
 
فارسى
احمدى، جمال (13٩٤). تاریخ ادبیات کردى. چاپی یەکەم، سنندج.
سجادی، بختیار (١٣٩٥). فرهنگ اصطلاحات تخصصی نقد و نظریە ادبی (انگلیسی- فارسی- کردی). سنندج: دانشگاە کردستان.
---. (1385). کلیات تاریخ ادبیات کردی: از آغاز تا جنگ جهانی اول. سنندج: پژوهشکده کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان.
---. (1391). ادبیات معاصر کردی: چهره‌ها و آثار برجسته. سنندج: پژوهشکده کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان.
 
 
فرەنسى:
Ducrot. O. et Todorov. T. (2002). Dictionnaire encyclopédique des sciences du langage. Ed. Du Seuil.
Compagnon, Antoine (1998). Les démons de la théorie. Editions du Seuil.
Combe, Dominique (1992). Les genres littéraires. Hachette.
Genette, Gérard et les autres (1986). Théorie des genres. Editions du Seuil.
Nourissier, F. (2001). Dictionnaire Des genres et notion littéraires. Albin Michel.
Tamine. J. G. Hunert. M. C. (2004). Dictionnaire de critique littéraire. Armand Colin.
Todorov, Tzvetan (1987). La notion de littérature et autres  essais. Editions du Seuil .