بن‌واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پێشبینیی داھاتووی ڕوون لە شێعری بەرگریی‌ عەبدوڵا پەشێودا؛ لێکۆڵینەوەی دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێکی قەدەغە

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسنده

دوکتۆرای زمان و وێژەی عەرەبی، کارناسی زمان و وێژەی کوردی، مامۆستای قوتابخانە لە پەروەردەی کەرتی 2ی سنە، ئێران

10.34785/J09.2022.009

چکیده

بن‌واتاکانی ئەدەبی بەرگریی بە گشتی و شێعری بەرگریی بە تایبەت جۆربەجۆرن. بن‌واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و دەرکەوتنی داھاتووی ڕوون یەکێکە لەو بن‌واتایانەی کە لە شێعری شاعێرانی ئەم بوارەدا ڕەنگدانەوەیێکی بەرچاوی ھەیە. شوێنەواری ئەم بن‌واتایە چ لە ئەدەبی بەرگریی جیھانیی و چ لە ئەدەبی ناوچەیی و نیشتمانیی‌دا بەڕوونیی دیارە. ھەبوونی ئەدەبی بەرگریی بە چاوەڕوانیی سەرکەوتن بۆ بزاڤە بەرگریی‌کارەکان و داھاتوویێکی ڕوون بۆ نەتەوەکانیانەوە بەندە کە تەنیا دەتوانێت بە دەستی منداڵان، واتە بەرە و وەچەکانی داھاتوو ڕوو بدات. عەبدوڵا پەشێو وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەدەبی بەرگریی ھەرێمی کوردستانی باشوور لە نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەم‌دا، ھەوڵی داوە جێگای ئەم بابەتە لە دڵی شێعرەکانی خۆی‌دا بکاتەوە و کاریگەرییەکی باشتر و زۆرتر بە مەبەستە شێعرییەکانی خۆی ببەخشێت. لەم وتارەدا ھەوڵ دراوە بە توێژینەوە لە دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێکی قەدەغەی پەشێو، و بە پشت‌بەستن بە شێوازی گێڕانەوەیی-شیکارییەوە، کاریگەریی قووڵی ئەم بن‌واتایە لە سەر مەبەستە شێعرییەکان و شێوازی شێعریی شاعێر لە ئەدەبە بەرگرییەکەی‌دا دەر بخات. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بەشێکی ئەنجامەکانی‌دا دەری دەخات یەکێک لە گرنگترین بن‌واتا شێعرییەکانی پەشێو چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پێشبینیی دەرکەوتنی داھاتوویێکی ڕوونە کە بەرەی داھاتوو پێکی دێنێت. توانستی شاعێر لە ھەڵبژاردنی وشە ڕاگەیێنەرەکان و کەڵک‌وەرگرتن لە وێنەسەرەتاییە ناسراوەکان بووەتە ھۆی ئەوەی کە مۆرکێکی تایبەت بە شێوازەکەیەوە بنەخشێت و بەھێزتری بکات تاکوو کاریگەرییەکی قووڵتر لە سەر بەردەنگ دانێت

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

The Motive of Expectation of Victory and Prediction of Bright Future in Resistance Poetry of Abdullah Pashew: Analysis of Twelve Lessons for Children and a Few Forbidden Poems

نویسنده [English]

  • Naseh Mellayi
Ph. D in Arabic Language and Literature, B.A. in Kurdish Language and Literature, Teacher, District 2 Education, Sanandaj, Iran
چکیده [English]

The motives of resistance literature in general and resistance poetry in particular are different. The motive of expectation of victory and attainment of a bright future is one of the motives of resistance poetry that has a wide expression in the poetry of resistance poets. The effects of this motive are evident in both the world literature of resistance and in regional and national literature. The existence of resistance literature depends on the expectation of victory and a bright future, which can only be achieved by children, that is, future generations. As one of the pillars of resistance literature of the Iraqi Kurdistan in the second half of the twentieth century, Abdullah Pashew tried to include this issue in his poems to give a more influential meaning to his poetic concepts. This article wants to show the tremendous impact of this motive on the poetic concepts and style of the poet, by examining the poetry book of Twelve Lessons for Children and a Few Forbidden Poems, and relying on the descriptive-analytical method. One of the important results of this article is that a significant motif of Pashew’s poetry is the expectation of victory and attainment of a bright future. The poet’s ability to choose inspirational words and well-known archetypes has made the poet’s style stronger.              

کلیدواژه‌ها [English]

  • Motive
  • Expectation of Victory
  • Prediction of a Bright Future
  • Resistance Poetry
  • Iraqi Kurdistan
  • Abdullah Pashew
کوردی
ئامێدیان، فەخرەدین (بێ­تا). لە شاخەوە تا شار، سلێمانیی، ئازادی.
بایزئیسماعیل، ئەرسەلان (2001). ڕاگەیاندنی شۆڕش و بزووتنەوەی شێعری کوردیی، سلێمانیی، چاپخانە و ئوفسێتی ڕوون.
بەرزنجەیی، ھەڵۆ (2012). «سیمبۆڵی ئاڵا و نیشتمان لە شێعری پەشێودا»، ھەنار، ساڵی 2012، ژمارە 81، لل 18- 38.
سەرسێفی، ڕەزا (1389). پەندی پێشینیانی کوردی؛ مەسەل، مەتەڵ و بنەڕەتی مەسەلی کوردی، سەقز، گوتار.  
   
فارسی
آمیدیان، فخرالدین (1388). شعرای نامدار کرد، تهران، آنا.
امیری­خراسانی، احمد و فاطمه هدایتی(1393). «ادبیات پایداری؛ تعاریف و حدود»، نشریه ادبیات پایداری، دانشگاه شهیدباهنر کرمان، ساڵی ششم، شمارە 10، صص 23- 41.
باروتیان، حسن (1387). شخصیت­پردازی در داستان­های کوتاه دفاع مقدس، تهران، بنیاد حفظ آثار و نشر ارزش­های دفاع مقدس.
سجادی، بختیار (1395). تاریخ ادبیات کردی در کردستان عراق پس از 1970، دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان­شناسی.   
مجیدی، حسن(1390). «ادبیات مقاومت و فلسفه پیدایش مقاومت در کشورهای اسلامی تحت اشغال؛ فلسطین و عراق به عنوان نمونه»، نشریه ادبیات پایداری، دانشگاه شهیدباهنر کرمان، ساڵی سوم، شمارە 5، صص 411- 427.
معرفت، انور (1395). سرآغاز شعر نو کردی و تحول فرم­های آن، کوردستان: سقز، گوتار.
ملاعمر عیسی، صالح (1380). بحران­آفرینی ابرقدرتها در کردستان عراق، تهران، توکلی.      
ملایی، ناصح (1399). «بررسی تطبیقی شعر پایداری در ادبیات عربی و کردی در نیمه دوم قرن بیستم میلادی؛ مطالعه موردپژوهانه اشعار سمیح قاسم و عبدالله پشیو»، پایان­نامه مقطع دکتری، دانشگاه بوعلی­سینا همدان.
میرصادقی، میمنت (1379). واژنامە ھنر داستان­نویسی، نشر مھناز.
عەرەبی
شیرکو، بلەج (2011). القضیة الکردیة، ماضی الکرد وحاضرهم، ھەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چ2.
مصطفى­رسول، عزالدین (2010). الواقعیة فی الأدب الکردی، ھەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چ2.