توێژینەوەى پێکهاتە سەرەکییەکانی تێکستی گێڕانەوەیی بەیتی زەمبیل فرۆش لە ڕوانگەی تیۆرییەکانی ژپ لینیت‌ڤۆڵت-ەوە

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسندگان

1 دانشجوی دکتری زبان و ادبیات فارسی، دانشکده زبان و ادبیات، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران

2 استاد زبان و ادبیّات فارسی، دانشکده زبان و ادبیات، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران

چکیده

لە هەر چیرۆکێک یان حیکایەتێکدا، پلان و شێوازی گێڕانەوەی تایبەت بەکار دەهێنرێت. ڕەخنەگرانی ئەدەبی لەم دەیان ساڵەی دواییدا شێوازەکانی گێڕانەوە زیاتر سەرنجیان لەسەر پێکهاتە و چۆنیەتی پێکهێنانی بەرهەمەکان بووە نەک ناوەڕۆک. کێشە سەرەکییەکانی توێژەران گرنگیدان بە گونجاندنی ئەم شێوازانە لەگەڵ دەقی نوێدا بووە. بەیت وەک حیکایەتێکی درێژ کە بریتییە لە گێڕانەوە له لایه‌ن کەسێک بەناوی بەیتبێژەوە، گێڕدراوەتەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵ دەدات بەیتی زەمبیل‌فرۆش کە یەکێکە لە بەیته کۆنەکانی ئەدەبی کوردی بە بەکارهێنانی میتۆدی لێکۆڵینەوەی وەسفیی- شیکارانە و کەڵک‌وەرگرتن لە چەمکە کردارییەکانی بواری تایپۆلۆژیای گوتاری گێڕانەوە لە ڕوانگەی ژپ لینیت‌ڤۆڵت شی بکرێتەوە. جێگەی خۆیەتی تیشک بخرێتە سەری کە ئایا ئەم گێڕانەوەیە لەسەر چ بنەمایەکی هونەری گێڕانەوە دارێژراوە؟ یاخود ئایا بەوەی کە هونەرێکی کۆنە، تا چەند هەموو پێکهاتە و تێما سەرەکییەکانی دەقێکی گێڕانەوەیی تێدایە؟ شرۆڤەکردنیشى بە پێى تازەترین تیۆری ئەنجام دراوە کە ئەوەش بۆ خۆی جێگەى پرسیارەکە چۆن دەقێکى کۆن بە پێودانگى تیۆرییەکى نوێ شرۆڤە دەکرێت؟ هەڵبەت لە نێوان ئەم باسەدا زۆر ورد ئەو پەیوەندییە لێکدراوەتەوە. له دوای گەڕان و کنە و پشکنین، دەرکمان بەوە کرد کە بەیتى زەمبیل‌فرۆش وەک دەقێکى زارەکى زۆر ورد و پوخت زۆرینەى پێکهاتە سەرەکییەکانى دەقى گێڕانەوەى تێدایە و بەیتبێژ زۆر جوان توانیویە ئەم بەیتە بباتە ئاستى حیکایەتێک کە شایانى ئەوە بێت بگێڕدرێتەوە. وردەکاریى تیۆرەکانى ژپ لینیت‌ڤۆڵت هەر لە جیاکردنەوەى نووسەرى ڕاستەقینە، نووسەرى ناڕاستەقینە، خوێنەرى ڕاستەقینە و خوێنەرى ناڕاستەقینە گۆڕاوە بۆ بەیتبێژى ڕاستەقینە و بەیتبێژى ناڕاستەقینە و زۆر جوان جیاکراونەتەوە. هەروەهاش، جیاوازى لە نێوان وەگێڕ و کارەکتەر و نووسەرى ڕاستەقینە و نووسەرى ناڕاستەقینە خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

Investigating the Narrative Structure of Zembil-Frosh in Light of Jaap Lintvelt’s Narrative Theory

نویسندگان [English]

  • Peshraw Abdulla Hama Gharib 1
  • Sayyed Ahmad Parsa 2
1 Ph.D. Candiidate in Persian Language and Literature, Faculty of language and Literature, University of Kurdistan, Sanandaj, Iran
2 Professor, Department of Persian Language and Literature, Faculty of Language and Literature, University of Kurdistan, Sanandaj, Iran
چکیده [English]

Every story or tale employs particular narrative techniques and structures. In recent decades, literary critics have increasingly focused on the structure of literary works and how they are constructed rather than on their content. In the present study, a descriptive-analytical approach is adopted to analyze the narrative structure of Zembil-Frosh, an ancient folkloric literary work in Kurdish literature, using the practical concepts of narrative discourse typology in Jaap Lintvelt’s theory. The study seeks to answer two questions: (1) What narrative structure underlies this story? (2) To what extent does this poem incorporate the main elements of a narrative text? The findings indicate that the poem, as a highly detailed oral narrative, contains most of the principal components of a narrative text, and that the poet has succeeded in elevating the verse narrative to the level of a fully developed story. The distinctions proposed in Jaap Lintvelt’s theory between the real author, the implied author, the real reader, and the implied reader, as well as the corresponding distinctions involving the narrator and the narratee, are clearly discernible in the text. Furthermore, the relationships between the narrator and the characters, as well as between the real author and the implied author, are examined and analyzed.

کلیدواژه‌ها [English]

  • narratology
  • Jaap Lintvelt
  • narrative text
  • Zembil-Frosh
  • narrator
  • narratee
- فارسی
ایوبیان، عبیدالله (۱۳۴۴). «یک بحث و مطالعه تحقیقی پیرامون پیوستگی داستان‌های گوتامابودا و ابراهیم ادهم با افسانه­ی عامیانه­ی زنبیل‌فروش کردی». نشریه مهر، سال دوازدهم، ش.  ۱، صص. ۴۱-۳۷.
اقارب پرست، فاطمه و مطیع، مهدی (١٣٩٧). «تحلیل روایی داستان حضرت موسی(ع) با تکیه بر نظری ژپ لینت ولت». نشریه پژوهش های قرآن و حدیث، سال پنجاه و یکم، ش. 1، صص. 44-25.
خضری، یعقوب (١٣٩٧). «تفرد و خویشتن یابی در بیت کردی (زنبیل فروش) بر اساس خوانش یونگی (تحلیلی روانکاوانه از بیت زنبیل فروش بر اساس ساختار نظری یونگ)». دانشگاه تبریز، اولین کنگره تازه‌های روانشناسی و علوم رفتاری.
لینت ولت، ژپ (١٣٩٠). رساله‌ای در باب گونه‌شناسی روایت نقطه دید. ترجمه علی عباسی و نصرت حجازی، چاپ اول، تهران: علمی فرهنگی.
 
کوردی
مان ، ئۆسکار(٢٠١٣). توحفەی موزەفەرییە، ساغکردنەوەی عەلی نانەوازادە. هەولێر: بڵاوکراوەکانی ئەکادمیای کوردی.
--- ( ٢٠١٩). https://books.vejin.net/ck/text available at: (ڕیککه‌وتی ده‌ست‌پێڕاگه‌یشتن، 25/3/2023
--- (٢٠١١). توحفەی موزەفەرییە. ساغکردنەوە و وەرگێڕانی هێمن موکریانی. هەولێر: دەزگای ئاراس، چاپی سێیەم.
جندی و عەڤدال، حەجێی ئەمینێ( ٢٠٠٨). فۆلکلۆرا کورمانجا. هەولێر: دەزگای ئاراس، ژمارە ٧٢٣.
خلە دەرزى، ( ٢٠١٩). کەناڵى فۆلکلۆرى کوردى لە سایتى یوتوب. کوردى ناوەڕاست..
شێخانی، سەعدوڵا (١٩٨٦). چیرۆک و بەیتی لاس و خەزاڵ و زەمبیل فرۆش. زنجیرەی کەلەپووری نەتەوایەتیمان ژمارە ٣، بەرێوەبەرایەتی ئەمینداری گشتی و لاوان، بەغداد: چاپخانەی ئەسعەد،
 
- عه‌ره‌بی
قرآن کریم.
مانفرید، یان (٢٠١١). علم السرد، مدخل الى نظریة السرد. ترجمة امانى ابورحمة، سوریة: دیمشق.
 
- ئینگلیزی
Barthes, Roland (1966). Introduction a l’analyse structural des recits in communication. Paris.
 
- ئینترنێت:
ئۆسکارمان( ٢٠١٩).(3/5/2023) https://books.vejin.net/ck/text
فەقێ تەیران(٢٠١٨).(10/8/2023) https://books.vejin.net/ck/text
خلە دەرزى (٢٠١٩). (12/9/2023) //https://www.youtube.com/watch?v=EA0fOFpB0zE