دۆخی وەرگێڕان لە زمانی کوردیدا بەپێی ڕێبازە ڕەخنەییەکان

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسندگان

1 دکترای تخصصی زبان‌شناسی، پژوهشگر زبانکده ملی

2 دکتری تخصصی مطالعات ترجمه، گروه زبان و ادبیات انگلیسی، دانشکده زبان‌های خارجی، دانشگاه اصفهان، اصفهان، ایران

چکیده

توێژینەوەی بەردەست بە شێوەیەکی ڕەخنەیی دۆخی وەرگێڕان لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. میتۆدی توێژینەوەکە وەسفیی-شیکارییە و داتاکانی بە شێوەی کتێبخانەیی و بەپێی نموونەوەرگرتنی ئامانجدار لە ڕێکەوتی ١٩٩٧ تا ٢٠٢٦ کۆکراونەتەوە. توێژینەوەکە لە نێو چوارچێوەی توێژینەوەی وەرگێڕانی وەسفی دادەنرێت کە ڕێبازێکی ئەرکتەوەری هەیە و لە توێژینەوەی وەرگێڕاندا بەپێی «پلانی توێژینەوەی وەرگێڕانی هۆمز» ڕوون دەکرێتەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا چوارچێوەی تیۆریکی توێژینەوەکە ڕوانگەیەکی ڕەخنەیی-کۆمەڵناسانەی هەیە کە لە تیۆری «سیستەمی جیهانیی وەرگێڕان»، «ڕوانگەی وەرگێڕانی کەمینە و کارایەتیی وەرگێڕان»، هەروەها ئەو بابەتانەی کە بە «ڕەوشت و سیاسەتی وەرگێڕان و وەرگێڕانەوە» پەیوەندییان هەیە، کەڵک وەردەگرێت و دۆخی وەرگێڕانی کوردی شی دەکاتەوە. دەستکەوتەکان ئەوە دەردەخەن کە وەرگێڕان بە زمانی کوردی تەنیا کردەییەکی زمانی نییە، بەڵکوو لە بەستێنی پەیوەندییەکانی دەسەڵات و ئایدۆلۆژیادا دەخرێتە ڕوو و ئەم زمانە لە زۆربەی لە بوارەکاندا پێگەیەکی پەراوێزخراوی هەیە و لە سیستەمی جیهانی وەرگێڕاندا لە پۆلی زمانە کەمتر وەرگێڕدراوەکاندا ڕێزبەندی دەکرێت. هەروەها وەرگێڕانی دەروونزمانی و وەرگێڕانی ناڕاستەوخۆ، ڕەسەنایەتی دەقە کوردییەکان لاواز دەکەن و هەلێک بۆ سانسۆر و دەستێوەردانە ئایدیۆلۆژیکییەکان دەڕەخسێنن. لە بەرانبەردا، «وەرگێڕان وەک چالاکوانی» لە ڕێگەی وەرگێڕانی بەرهەمە کوردییەکان بۆ زمانە باڵادەستەکان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە ناساندنی ئەدەبی کوردی لە ئاستی جیهانیدا بگێڕێت. لە ئەنجامدا دەکرێ بڵێین «بەدامەزراوەیی نەکردنی» توێژینەوەی وەرگێڕانی کوردی وەک لقێکی ئەکادیمی، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازکردنی پێگەی زانستی و پیشەیی ئەم بوارە، بۆیە پلانداڕێژیی وانەی وەرگێڕان لە زانکۆ، بەڕێوەبردنی گۆڤاری پسپۆڕانە و پێکهێنانی کۆڕ و دەستەی پیشەیی دەتوانێت لە بەهێزکردنی پێگەی زانستی و کەلتووری وەرگێڕانی کوردیدا هەنگاوێکی بنەڕەتی بێت.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

The Status of Translation in the Kurdish Language Based on Critical Approaches

نویسندگان [English]

  • Adel Mohammadi 1
  • Milad Mirak 2
1 PhD in Linguistics, National Language Institute researcher
2 PhD in Translation Studies, Department of English Language and Literature, Faculty of Foreign Languages, University of Isfahan, Isfahan, Iran
چکیده [English]

The present study critically examines the state of translation in the Kurdish language. It employs a descriptive–analytical method, and the data have been collected through library-based research using purposive sampling within the period from 1997 to 2026. Methodologically, the study is situated within Descriptive Translation Studies, following a function-oriented approach, and its position in the field is clarified with reference to Holmes's Map of Translation Studies. The theoretical framework, however, is grounded in a critical–sociological perspective drawing on the world system of translation, minority translation and translational agency, as well as debates on the ethics and politics of translation and retranslation. The findings indicate that translation in Kurdish is not merely a linguistic act but is shaped by power relations and ideology, and that Kurdish typically occupies a peripheral status within the global translation system as one of the less-translated languages. Moreover, intralingual translation and indirect translation through intermediary languages may weaken the originality of Kurdish texts and facilitate the transfer of censorship and ideological interventions. Conversely, translation as a form of cultural agency—particularly through translating Kurdish works into dominant languages such as English—can play a significant role in promoting Kurdish literature on a global scale. Finally, the study shows that the lack of institutionalization of Kurdish Translation Studies as an academic field is among the main factors undermining its scholarly and professional development; therefore, establishing university curricula, specialized journals, and professional associations is essential for strengthening the academic and cultural status of Kurdish translation.

کلیدواژه‌ها [English]

  • Kurdish translation
  • Intralingual Translation
  • Institutionalization
  • Translation as Activism
  • Kurdish Translation Studies