لێکه‌وته‌ی تاراوگه‌ له ئه‌ده‌بی کوردیدا به‌نموونه‌ی تێکستی مه‌ولانا خالید، نالی، حاجی قادر، پیره‌مێرد، زێوه‌ر

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسندگان

1 استادیار گروه ادبیات کردی، دانشگاه سوران، اربیل، عراق

2 دانشیار گروه ادبیات کردی، دانشگاه سوران، اربیل، عراق

چکیده

مه‌به‌ست له چه‌مکی‌ لێکه‌وته‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌وا دوای مانه‌وه‌ و نیشته‌جێ­بوونی شاعیران و ڕۆشنبیران له‌سه‌رزه‌مینی تاراوگه‌، درک کردنێکی قووڵی غه‌ریبی و بێ ئۆقره‌یی له‌ شیعر یا خود نووسینه‌کانیاندا هه‌ستی پێده‌کرێت، جا ئه‌م غه‌ریبی و بێ ئۆقره‌ییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی تێفکرین و دونیابینییه‌کدا له‌ نێو تێکست شوێنی بۆ کراوه‌ته‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌م باسه‌ لەسەر دوو دونیابینیى جیاوازی منەوەرانی کوردى تاراوگە دەوەستێت، هەر یەکێک لەم شێوازانە دونیابینیی و شێوازی سەر هەڵگرتنەکەیان جیاوازە، سەردەم و شوێنکاتی هەر یەکێک لەم تاراوگەبووانه‌ جیاوازە، بۆیە دەبینین لێکەوتەی تاراوگە کاریگەری جیاوازی لەسەر منەوەرانی تاراوگە هەیە. قۆناغی یەکەمی تاراوگەبوون لە  مەولانا خالیدی نەقشبەندیی و نالى شاعیره‌وه‌ دەست پێدەکات، ئێمە ناومانناوە "تاراوگە له‌ ڕه‌هه‌ندی دیندارییه‌وه‌"، دونیابینیى ئەم قۆناغەی تاراوگە، لە قۆناغەکه‌ی دیکه‌ تەواو جیاوازە. مەولانا خالیدی نەقشبەندی و نالی‌، زادگە و نیشتیمانیان لە چوارچێوەی بەهاکانى ئایین سەیر کردووە، لەسەر مەسەلەی نەتەوەیی کەمتر وه‌ستاون‌. قۆناغی تاراوگەبوونی دوای مەولانا خالید لە حاجی قادری کۆییەوە دەست پێ‌ دەکات، ئەم قۆناغەمان ناوناوه‌ "تاراوگه‌ له‌ ڕه‌هه‌ندی ناسیۆنالیستیه‌وه"‌، ئەگەرچی حاجى قادرى کۆیی لەنێو دونیای دەسەڵات و کاریگەرییەکانی ئایین تاراوگەبووه‌، بەڵام دۆخی تاراوگەبوونەکەی وەرگێڕاوه‌ته‌ سەر خزمەتی نەتەوەیی و وشیاریی دروست­کردووه‌، بەهۆیەوە تەکانێک بەبەر کۆمەڵگە دەدات، لە نێو ئەدەب و تێفکرین لەمەڕ پرس و بابەتەکانی نیشتیمان خاڵێکی وەرچەرخان دروست ده‌کات، له‌ تاراوگەبوونی حاجی قادر و پاشان پیره‌مێردی شاعیر و زێوه‌ردا، نەتەوە و نیشتیمان دەبێتە چەقی قورسایی ئایدیاى تێکستەکانی شیعر.

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

The Experience of Exile in Kurdish Literature (Mawlana Khalid, Nali, Haji Qadir, Piramerd, and Zeewar)

نویسندگان [English]

  • Kaifi Muhammad Aziz 1
  • Yadgar Rasul HamadAmmen 2
1 kurdish deparetement, Art faculty, Soran University,Erbil, Iraq
2 Kurdish department, Art Faculty, Soran University, Erbil, Iraq
چکیده [English]

This paper is an attempt to shed light upon different types of exiles, their specific characteristics, and the temporal and spatial aspects of them in Kurdish literature. Thus, the experience of exile for such men of letter in Kurdish literature as Mawlana Khalid, Nali, Haji Qadir, Piramerd, and Zeewar turns out to be a different experience. The first stage of exile starts with Mawlana Khalid, an exile within the religious framework, and its world vision is different from the other stages. That is, Mawlana Khalid and Nali viewed homeland and country through religion and did not pay a considerable attention to nation. After Mawlana Khalid, the next stage starts with Haji Qadir Koyi, and that is nationalism. Although Haji Qadir was exiled in the world of authority, he transformed his exile as an occasion to serve his nation and raise awareness among his people. This stage become a turning point in the literary works to focus on the issues related to authority. The exile of Haji Qadir and his fellows introduced homeland, country, and nation as a subject for poetry.

کلیدواژه‌ها [English]

  • concept of Exile
  • Mawlana Khalid
  • Nali
  • Haji Qadir
  • Piramerd
  • Zeewar
سه رچاوه کان
سه رچاوه ی کوردی:
- ئاشنا، ئومید (۲۰۰۹). پیره میرد. ۲ به رگ. چاپی دووه م. هه ولیر: چاپخانه ی ده زگای ئاراس.. .
- ئه حمه د، که مال مه زهه ر (۱۹۷۸). تیگه یشتنی راستی و شوینی له روژنامه نوسی کوردیدا. چاپی یه که م. به غداد: چاپخانه ی گزری زانیاری کورد
- نه مین، نه وشیروان مسته فا (۲۰۱۵). به ده م ریگاوه گولچنین (چه سد بابه تنیکی کومه نناسی)، چاپی یه که م. بیروت - لبنان: الدار العربیة للعلوم ناشرون..
- پیره میرد (۲۰۱۲). روحی مه ولانا. ئاماده کردنی مه حمود ئه حمه د محه مه د. چاپی دووه م. سلیمانی: چاپخانه ی ړئنوئ.
- توفیق، محه مه د حه مه سالح (۲۰۱۴). رنیازی سو فیگه ریی. چاپی دووه م. سلیمانی: چاپخانه ی کارو.
- حلمی، ره فیق( ۲۰۱۰). شیعر و ئه ده بیاتی کوردی، چاپی دووه م هه ولیر : چاپخانه ی ئاراس.
حه داد، دکتور عه بدوللا (۲۰۰۰). نالی له ده ره وه ی کوردستاندا . چاپی یه که م، هه ولیر : چاپخانه ی زانکوی سه لاحه ددین.
خال، شیخ محمدی (۲۰۰۵). فه رهه نگی خان. چاپی دووه م هه ولیر : ده زگای ئاراس
 خه زنه دار، مارف (۲۰۱۰). منیژووی ئه ده بی کوردی. به رگی ۲، ۴، ۵، ۶. چاپی دووه م. هه ولیر: چاپخانه ی ئاراس.
خوشناو، هیمن عومه ر (۲۰۱۷). نالی له به لگه نامه کانی عوسمانیدا (چه ند زانیارییه کی تازه». چاپی یه که م. هه ولیر: له بلاوکراوه کانی ده ستنووسخانه ی زانکوی سوران بو پاراستن و ساغکردنه وه ی ده ستنووس، ژماره (۵)
دریچ، کلاودیسوس جه یمس (۲۰۱۲). گه شتنامه ی ریج بو کوردستان: ۱۸۲۰ . به رگی یه که م. چاپی دووه م. وه رگیرانی: مینه. سلیمانی: خانه ی وه رگیران .
- زیوهر، مه حموود (۲۰۰۳). دیوانی زوور. چاپی یه که م. هه ولبر : چاپخانه ی ده زگای ئاراس. سه جادی، علاالدین (۱۹۷۱). میژووی ئه ده بی کوردی. چاپی دووه م. به غدا: چاپخانه ی حوادث.
- شاکه لی، فه رهاد (۲۰۱۰)، که بازنه و لاکیشه کان هه لده وه شینه وه، چاپی یه که م. هه ولیر: چاپخانه ی ئاراس۔
- هه ژار (۱۳۸۸). هه نبانه بورینه. چاپ ششه م. تهران: انتشارات سروش.
- عه بدوللاپوور، هه ژیر (۲۰۰۸). فه رهه نگی هه ژیر. به رگی یه که م چاپی یه که م هه ولیر : چاپخانه ی ده زگای موکریان.
- عه لی، به ختیار (۲۰۰۵). خونه ری کوشنده. چاپی یه که م. سلیمانی: چاپخانه ی ره نج.
- عه لی و درویش، عه بدوللاو حه بیب محه مه د (۲۰۱۳). مه ولانا خالید موسافیره بی نیشتمانه که. چاپی یه که م. سلیمانی: بلاوکراوہی گوشاری کوچ.
- محه مه د، مه سعود (۱۹۷۳). حاجی قادری کویی. به شی یه که م و دووههم، چاپی یه که م. به غدا: چاپخانه ی کوړی زانیاری کورد
- محه مه د، مه سعود (۲۰۰۷). چه پکتیک له گولزاری نالی. چاپی دووه م. هه ولیر: ده زگای ئاراس.
- محه مه د، مه سعود (۲۰۱۱). زاراوه سازیی پیوانه. چاپی دووه م. هه ولیر: ده زگای ئاراس.
- مسته فا، محه مه دفازیل (۲۰۱۱). ده نگی پیره میرد له شیعری نوسی کوردیسا.  چاپی یه که م. هه ولیر: چاپخانه ی روژهه لات.
- موده ریس، مه لا عه بدولکه ریم (۲۰۱۱). یادی مه ردان. به رگی یه که م چاپسی دووه. هه ولیر : چاپخانه ی ئاراس.
- موکریانی، گیو (۱۹۹۹). فه رهه نگی کوردستان. چاپی دووه م هه ولیر : ده زگای ئاراس،
- مه لاکه ریم، محه مه د (۲۰۰۸). دوو بابه ت له باره ی بیر و شیعری حاجی قادری کوییه وه. چاپی دووه م. هه ولیر: چاپخانه ی ده زگای ئاراس.
- میران و شاره زا، سه ردارحه مید وکه ریم مسته فا (۲۷۰۷ کوردی). دیوانی حاجی قادر کویی، سنه: چاپخانه ی شاره کتیبی میدیا.
هاشمی، سه ید تاهیر (۲۰۰۴). مه ولانا خالید و ته ریقه تی نه قشبه ندی. وه رگیرانی: میرزا دلیر. چاپی یه که م. سلیمانی: چاپخانه ی قانع.
گوفاری کوردی:
.قانع، مه ریوان وریا (۲۰۰۱). گوفاری ره هه ند، له بلاوکراوه کانی نیوه ندی ره هه ند. بؤ لیکولینه وه ی کوردی، سوید.
سه رچاوه ی ئینگلیزی :
-Amore, Baker. Michael, Kate and Howden-Chapman, Philippa (2011). "The ETHOS Definition and Classification of Homelessness". JOURNAL OF HOMELESSNESS, Volume 5, No.2, December.
Ember, Melvin & Embe, Carol R. (2005). encyclopedia of diasporas..U.S.A: Yale university –
Noel Castree, Rob kitchin& Alisdair Rogers(2013). Oxford Dictionary of Human Geography. UK: oxford university Press. –
Ozden, Caglar& Schiff, Maurice (2006). International Migration, Remittances, and the Brain Drain. Washington: A copublication of The World Bank and Palgrave Macmillan.
.https://www.ldoceonline.com/dictionary/exile
https://www.merriam-webster.com/dictionary/displacement.