زاری «کوردیی ناوەندی» و ناوە هەمەچەشنەکانی: چەند سەرنجێکی نوێ

نوع مقاله : مقاله پژوهشی

نویسنده

دانشجوی دکتری زبان شناسی اجتماعی، دانشگاە ساینس، مالزی، دانشکده زبانها، ادبیات و ترجمە. پینانگ، مالزی.

10.34785/J013.2022.240

چکیده

زارە کوردییەکان بە ناوی جۆراوجۆری وەک کورمانجی، سۆرانی، کەڵهوڕی و هتد ناسراون، هەندێک شێوەزاریش بە ناوی عەشیرەت و ناوچە و شار ناسراون وەک جافی، سورچی، خۆشناوەتی، سلێمانی، هەولێری، گەرمیانی و تاد. دیالێکتی کوردیی ناوەندی وەک زارێکی سەرەکیی زمانی کوردی کە ئێستا زیاتر بە «سۆرانی» ناوبانگی هەیە، هەر لە سەرەتای گەشەکردنی وەک زمانێکی ئەدەبی لە میرنشینی باباندا لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەمەوە هەتا ئێستا بە چەندین ناوی جیاواز ناسراوە. ئەم زارە کوردییە لە سەرەتادا لە نێو شیعری شاعیرانی میرنشینی باباندا هەتا سەرەتای سەدەی بیستەمیش بە «کوردی» ناوی هاتووە، بەڵام زاری دیکەی کوردی وەک کوردیی باکوور بە «کورمانجی»، کوردیی گۆرانیش بە « گۆران» و هەندێک جاریش بە «کوردی» ناوی هاتووە. لە بیستەکانی سەدەی بیستەم، زاری کوردیی ناوەندی ناوێکی نوێی بۆ پەیدا دەبێت و بە «بابانی» دەناسرێت، دواتریش بە کرمانجیی خواروو و کرمانجیی ناوەڕاست دەناسرێت. لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمیش ناوێکی نوێی بۆ پەیدا دەبێت و بە «سۆرانی» دەناسرێت. ئەم ناوەی دوایی ئێستا باوترین ناوە بۆ ئەم زارە کوردییە. لەم توێژینەوەیەدا ڕەگ­وڕیشەی پەیدابوونی ئەم ناوانە و چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی شی کراوەتەوە. ئەمەش ڕوون کراوەتەوە کە ناوی سۆرانی ناوێکی گونجاو نییە بۆ ئەم زارە، چونکە ئەم ناوە هیچ پێشینەیەکی مێژوویی نییە و لە کۆندا ناوی میرنشینێک بووە و ئێستاش ناوێکی ناوچەییە بۆ بنزارێکی ناوچەیی کوردیی ناوەندی، بۆیە ئەم ناوە لەگەڵ قەوارەی ئاخێوەرانی ئەم زارە ناگونجێت کە لە دوو بەشی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندان. لە ڕووی جوگرافییەوەش، ئەم زارە لە ناوەڕاستی کوردستان و لە نێوان هەردوو زاری سەرەکیی کوردی، کوردیی باکوور و کوردیی خواروو، هەڵکەوتووە، بۆیە ڕاستترین و زانستیترین ناو بۆ ئەم زارە، کوردیی ناوەندییە. 

کلیدواژه‌ها


عنوان مقاله [English]

Central Kurdish Dialect and Its Various Names: New Considerations

نویسنده [English]

  • Sudad Rasool
Ph.D. Student in Sociolinguistics, University of Science, Penang, Malaysia.
چکیده [English]

The Kurdish dialects are known by various names such as Kurmanji, Sorani, Kalhuri, etc. Some of them are named after their speakers’ tribe, region, or city, such as Jafi, Sourchi, Khoshnawi, Sulaymaniyaie, Arbili, Garmiani, etc. As the main Kurdish dialect, Central Kurdish has been known as “Sorani.” From the beginning of its development as a literary language in the 18th century in the Baban emirate, this dialect has been mentioned differently. In the early poems of the Baban emirate poets, this dialect was named “Kurdi” while Northern Kurdish was called “Kurmanji” and Gurani was called “Guran” and sometimes “Kurdi.” In the 1920s, the Central Kurdish dialect got a new name “Babani,” and Southern and Central Kurmanji later. In the second half of the 20th century, it was called by another new name, “Sorani,” which is the most frequent name for this Kurdish dialect. This study investigated the historical roots of these names, their emergence, and dissemination. It also explained why “Sorani” is not appropriate for this dialect. This name has no historical background; it has been the name of the Kurdish emirate in the past, and it is the name of a local variety of Central Kurdish. Therefore, it is not an appropriate name for the large size of its speakers inhabited the southern and eastern parts of Kurdistan, between the two main Kurdish dialects: Northern and Southern Kurdish. If we look at the map of greater Kurdistan, this dialect is located in the central part of it. Thus, the most appropriate and scientific name for this Kurdish dialect is the Central Kurdish.

کلیدواژه‌ها [English]

  • Kurdi
  • Kurmanji
  • Sorani
  • Central Kurdish
  • literary language
  • Baban emirate
کوردی:
ابن‌الحاج، مەلا محەمەدی حاجی حەسەن. (١٩٧٥). مەهدی‌نامە لێکۆڵینەوەی محەمەد عەلی قەرەداغی. بەغدا: کۆڕی زانیاریی کورد.
ئەحمەد، کەماڵ مەزهەر. (١٩٨٥). «چمکێک لە مێژووی یەکەم چاپخانەی کوردی لە شاری سلێمانی»، لە کتێبی چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد. بەغدا: الأدیب البغدادیة.
ئەمین زەکی بەگ، محەمەد. (٢٠٠٥). دوو تەقەلای بێ سوود، لە کتێبی سەرجەمی بەرهەمی محەمەد ئەمین زەکی بەگ. سلێمانی: بڵاوکراوەی بنکەی ژین.
ـــــــــــــــــــ (٢٠٠٦). خولاصەیەکی تاریخی کورد و کوردستان لە زۆر قەدیمەوە تا ئیمڕۆ. سلێمانی: بڵاوکراوەی بنکەی ژین.
ئەمین، نەوشێروان مستەفا. (١٩٩٣). حکومەتی کوردستان: کورد لە گەمەی سۆڤێتیدا. هەولێر: وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستان.
تاڵەبانی، شێخ ڕەزا. (٢٠١٠). دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی. ساغکردنەوە و شەرحی شوکور مستەفا. هەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس.
تۆفیق، زرار سدیق. (٢٠٢١). «پەیڤی کرمانج، هەندێک زانیاریی نوێ»، لە کتێبی: لەبارەی مێژوو و کولتوروی کوردییەوە. سلێمانی: بڵاوکراوەی دەزگای جەمال عیرفان.
چەلەبی، ئەولیا. (١٩٧٩). کورد لە مێژووی دراوسێکانیدا: سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی. وەرگێڕانی سەعید ناکام، بەغدا: کۆڕی زانیاریی کورد.
حەمەخورشید، فوئاد. (١٩٨٥). زمانی کوردی و دابەشبوونی جوگرافی دیالێکتەکانی. وەرگێڕانی حەمە کەریم هەورامی، بەغدا: آفاق العربیة.
ـــــــــــــــــ (٢٠٢٠). نەخشەی کوردستان، توێژینەوەیەکی جوگرافیی سیاسی. وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە سوداد ڕەسووڵ، سلێمانی: کەمال.
خاڵ، شێخ محەمەد.(١٩٦٠). فەرهەنگی خاڵ. جزمی یەکەم. سلێمانی: کامەران.
خواجە، ئەحمەد. (٢٠١٣). چیم دی، شۆڕشەکانی شێخ مەحموودی مەزن. چاپی دووەم. هەولێر: دەزگای ئاراس.
خۆدزکۆ، ئەلێکساندەر. (٢٠٠٥). چەند لێکۆڵینەوەیەکی فیلۆلۆژی دەربارەی زمانی کوردی، «دیالێکتی سلێمانی»، وەرگێڕانی لە فەرانسییەوە نەجاتی عەبدوڵڵا. سلێمانی: بڵاوکراوەی بنکەی ژین.
سالم، عەبدوڕەحمان بەگ ساحێبقران. (٢٠١٥). دیوانی سالم. ساغکردنەوە و لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، محەمەدی مەلا کەریم، فاتیح عەبدولکەریم. سلێمانی: بڵاوکراوەی بنکەی ژین.
سەجادی، بەختیار و مەزهەر ئیبراهیمی. (١٣٩٨). زمان و وێژەی کوردی. چاپی سێیەم. سەقز: گوتار.
شاکەلی، فەرهاد. (٢٠١٩). ناسیۆنالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە سوداد ڕەسووڵ. هەولێر: خانەی موکریانی.
فوئاد. کەمال. (١٩٧١). «زاراوەکانی زمانی کوردی و زمانی ئەدەبی و نووسینیان». گۆڤاری زانیاری، ژ.٤، ساڵی یەکەم. بەغدا: (دارالسلام).
ــــــــــ (١٩٧٢). کوردستان، یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی ١٨٩٨-١٩٠٢. بەغدا: اوفسیت الأخلاص.
کۆیی، حاجی قادر. (١٣٩٠). دیوانی حاجی قادری کۆیی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی سەردار حەمید میران و کەریم موستەفا شارەزا. سنە: انتشارات کردستان.
قوبادی، خانا. (٢٠١٦). دیوانی خانای قوبادی. کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی کاروان عوسمان خەیات (ڕێبین). سنە: شوان.
مان، ئۆسکار. (٢٠١١). توحفەی مەزەفەرییە. پێشەکی و ساخکردنەوەی و هێنانە سەر ڕێنووسی کوردی: هێمن موکریانی. هەولێر: بڵاوکراوەی دەزگای ئاراس.
مەحوی، مەلامحەممەد باڵخی. (١٣٨٧). دیوانی مەحوی. لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، محەمەدی مەلا کەریم. سنە: انتشارات کردستان.
نالی، مەلا خدر ئەحمەدی شاوەیسی میکایەڵی. (١٩٧٦). دیوانی نالی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدالکریمی مدرس، فاتح عبدالکریم و محمدی مەلا کریم. بەغدا: کۆڕی زانیاریی کورد.
نۆدێ، شێخ مەعروف. (١٣٧٩). لۆغەتنامەی ئەحمەدی. ڕاستکردنەوە و وێنەدارکردنی عبدالرحیمی مەحموودی. سنە: انتشارات کردستان.
نەبەز، جەمال. (١٩٧٦). زمانی یەکگرتووی کوردی. بامبێرگ: بڵاوکراوەی یەکێتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا.
هاوار، م.ر. (١٩٩١). شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان، بەرگی دووهەم. لەندەن: بلاک ڕۆز.
هەمەوەند، فەقێ قادر. (١٩٨٠). کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند. کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ملا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم. بەغدا: کۆڕی زانیاریی کورد.
هیوی جوانا طلبە کوردان (١٩٢١). هینکر زیمان کوردی، رهبەری زیمان هر دو کوردی: کورمانجی-بابانی. باب عالی: نجم استقبال.
وهبی بگ، توفیق. (١٩٤٠). «کرمانج لە کوردمانجەوە نەهاتووە: دابەشکردنی شێوەکانی زمانی کوردی». گۆڤاری گەلاوێژ. ساڵی یەکەم، ژمارە ٥ و ٦. بەغدا: (النجاح).
فارسی:
بدلیسی، أمیر شرف خان. (١٣٤٣). شرفنامه‌، تاریخ مفصل کردستان. بامقدمه‌ و تعلیقات و فهارس به قلم محمد عباسی. تهران: چاپ أفست علی اکبر علمی.
کردستانی، علی اکبر وقایع نگار. (١٣٨٨). بدایع اللغە، فرهنگ کردی-فارسی. بە کوشش محمد رئوف توکلی، تهران: انتشارات توکلی.
عەرەبی:
أسکندر، سعد بشیر. (٢٠٠٨). قیام النظام الأماراتی فی کردستان و سقوطە. الطبعة الثانیة. السلیمانیة: بنکەی ژین.
غالیتی، میریلا. (١٩٨٠). التراث الکردی فی مٶلفات الأیطالیین. الترجمة: یوسف حبی. مجلة المجمح العراقی. الهیئة الکردیة، المجلد االثامن. بغداد: المجمع العلمی العراقی.
تورکی:
چلبی، اولیا محمد ظلی ابن درویش. (١٣١٤). اولیا چلبی سیاحتنامەسی. ایلک طبعی. استانبول: اقدام مطبعەسی.
English:
Hassanpour, Amir. (1992). Nationalism and Language in Kurdistan, 1918-1985. San Francisco: Mellen Research University Press.
McDowall, David. (2004). a Modern History of the Kurds. 3rd ed. London: I.B. Tauris.
Mackenzie, D. N. (1961). Kurdish Dialect Studies. Vol. I. Oxford: Oxford University Press.
Noel, E.M. (1919). Diary of Major E.M. Noel, C.I.E., D.S.O. on special duty in Kurdistan, from June 14th, to September 21st. Basrah: Government press.
Soane, E. B. (1913). Grammar of the Kurmanji or Kurdish Language. London: Luzac & Co.
Soane, E. B. (1912). Note on a Kurdish Dialect, Sulaimania, (Southern Turkish Kurdistan). Cambridge: Cambridge University Press.
Soane, E. B. (1919). Elementary Kurmanji Grammar. Baghdad: Government Press.
Soane, E. B. (1922). Notes on the Phonology of Southern Kurmanji, in ' The Journal of the Royal Asiatic Society of Great Britain and Ireland, No. 2'. Cambridge: Cambridge University Press.